قُلْ
لِّمَنْ
مَّا
فِی
السَّمٰوٰتِ
وَالْاَرْضِ ؕ
قُلْ
لِّلّٰهِ ؕ
كَتَبَ
عَلٰی
نَفْسِهِ
الرَّحْمَةَ ؕ
لَیَجْمَعَنَّكُمْ
اِلٰی
یَوْمِ
الْقِیٰمَةِ
لَا
رَیْبَ
فِیْهِ ؕ
اَلَّذِیْنَ
خَسِرُوْۤا
اَنْفُسَهُمْ
فَهُمْ
لَا
یُؤْمِنُوْنَ
۟
[ قُلْ لِمَنْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: هه‌رچی له ئاسمانه‌كان و زه‌وی هه‌یه موڵكی كێیه؟ [ قُلْ لِلَّهِ ] بڵێ: ته‌نها هی په‌روه‌ردگاره [ كَتَبَ عَلَى نَفْسِهِ الرَّحْمَةَ ] خوای گه‌وره له‌سه‌ر نه‌فسی پیرۆزی خۆی نووسیوه كه به‌ڕه‌حم و سۆز‌و به‌زه‌یی بێ وه په‌له نه‌كات له سزادانی به‌نده‌كانیدا، وه ره‌حمه‌تى پێش توڕه‌بوونێتى [ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لَا رَيْبَ فِيهِ ] خوای گه‌وره سوێن ده‌خوات به نه‌فسى پیرۆزى كه كۆتان ئه‌كاته‌وه له ڕۆژی قیامه‌تدا كه هیچ گومانێكی تیادا نیه [ الَّذِينَ خَسِرُوا أَنْفُسَهُمْ فَهُمْ لَا يُؤْمِنُونَ (١٢) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خۆیان دۆڕاندووه به‌وه‌ی كه باوه‌ڕیان به رۆژى دوایى نه‌هێناوه ئه‌وان ئیمان ناهێنن.