اِنَّكَ
لَا
تَهْدِیْ
مَنْ
اَحْبَبْتَ
وَلٰكِنَّ
اللّٰهَ
یَهْدِیْ
مَنْ
یَّشَآءُ ۚ
وَهُوَ
اَعْلَمُ
بِالْمُهْتَدِیْنَ
۟
{هيدايه‌تدان به‌ده‌ست خوايه}
[ إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ ] پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - (ئه‌بو طاڵیب)ی مامه‌ی له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بوو پێى فه‌رموو: ئه‌ى مامه بڵێ: لا إله إلا الله شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م له رۆژى قیامه‌ت، زۆر هه‌وڵیدا كه موسڵمان بێت به‌ڵام (ئه‌بو جه‌هل و عبدالله¬ى كوڕى ئه‌بى ئومه‌ییه) له‌وێ بوون و وتیان: ئایا واز له دینى (عبدالمطلب) دێنى!، پێغه‌مبه‌رى خوایش - صلی الله علیه وسلم - ده‌یفه‌رموو: ئه‌ى مامه، بڵێ: لا إله إلا الله شایه‌تیت بۆ ده‌ده‌م له رۆژى قیامه‌ت، ئه‌وانیش ده‌یانووت نه‌كه‌یت موسڵمان نه‌بیت، ئه‌ویش موسڵمان نه‌بوو به كافری مرد، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - به دڵنیایى تۆ ناتوانی هیدایه‌تی كه‌سێك بده‌ی كه خۆشت ئه‌وێ خۆشه‌ویستى سروشتى نه‌ك شه‌رعى، چونكه زۆر به‌رگرى له پێغه‌مبه‌رى خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌كرد، یان پێت خۆشه ئیمان بێنێ [ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] به‌ڵكو خوای گه‌وره خۆی هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه ویستی لێ بێت و ئه‌و كه‌سه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت [ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ (٥٦) ] وه خوای گه‌وره زاناتره به‌وه‌ی كه كێ شایه‌نی ئه‌وه‌یه كه هیدایه‌ت وه‌ربگرێ.