اَمَّنْ
یَّهْدِیْكُمْ
فِیْ
ظُلُمٰتِ
الْبَرِّ
وَالْبَحْرِ
وَمَنْ
یُّرْسِلُ
الرِّیٰحَ
بُشْرًاۢ
بَیْنَ
یَدَیْ
رَحْمَتِهٖ ؕ
ءَاِلٰهٌ
مَّعَ
اللّٰهِ ؕ
تَعٰلَی
اللّٰهُ
عَمَّا
یُشْرِكُوْنَ
۟ؕ
{په‌روه‌ردگارێتى خواى گه‌وره }
[ أَمَّنْ يَهْدِيكُمْ فِي ظُلُمَاتِ الْبَرِّ وَالْبَحْرِ ] كێ هه‌یه ڕێنماییتان بكات له شه‌وانی تاریكدا له تاریكی وشكانی و ده‌ریادا؟ [ وَمَنْ يُرْسِلُ الرِّيَاحَ بُشْرًا بَيْنَ يَدَيْ رَحْمَتِهِ ] وه كێ هه‌یه ئه‌و بایانه ئه‌نێرێ وه‌كو موژده‌دانێك كه ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی تیایه هه‌وره‌كان كه بارانی تیایه باران ئه‌بارێنێ؟ [ أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ ] ئایا له‌گه‌ڵ الله دا خوایه‌كی تر هه‌یه كه شایه‌نی په‌رستن بێ تا ئێوه بیپه‌رستن؟ [ تَعَالَى اللَّهُ عَمَّا يُشْرِكُونَ (٦٣) ] خوای گه‌وره زۆر به‌رزو بڵندترو پاكتره له‌وه‌ی كه ئێوه ئه‌و كه‌سانه ئه‌كه‌نه شه‌ریك بۆ خوا‌و شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار ئه‌ده‌ن.