قَالَ
بَصُرْتُ
بِمَا
لَمْ
یَبْصُرُوْا
بِهٖ
فَقَبَضْتُ
قَبْضَةً
مِّنْ
اَثَرِ
الرَّسُوْلِ
فَنَبَذْتُهَا
وَكَذٰلِكَ
سَوَّلَتْ
لِیْ
نَفْسِیْ
۟
[ قَالَ بَصُرْتُ بِمَا لَمْ يَبْصُرُوا بِهِ ] (سامیرى) وتی: ئه‌وه‌ی من بینیومه ئه‌وان نه‌یانبینیوه كه جبریلی بینیوه له‌سه‌ر ئه‌سپه‌كه‌ی [ فَقَبَضْتُ قَبْضَةً مِنْ أَثَرِ الرَّسُولِ ] وه مشتێك له شوێنه‌واری شوێن پێی ئه‌سپه‌كه‌ی جبریلی هه‌ڵگرتووه [ فَنَبَذْتُهَا ] وه فڕێم دایه سه‌ر ئه‌و ئاڵتوونه كه تاوابۆوه له‌سه‌ر شێوه‌ی گوێلك [ وَكَذَلِكَ سَوَّلَتْ لِي نَفْسِي (٩٦) ] كه بیوتایه ببه به هه‌ر شتێك ده‌بووه ئه‌و شته، یاخود وتراوه هه‌ڵی داوه‌ته سه‌ر هه‌ر شتێكی بێ گیان وای لێ هاتووه تا گیان و ڕۆح ئه‌چووه به‌ری و زیندوو ئه‌بۆوه، وه نه‌فسیشم ئه‌م شته‌ی بۆ ڕازاندمه‌وه.