وَلَقَدْ
اَوْحَیْنَاۤ
اِلٰی
مُوْسٰۤی ۙ۬
اَنْ
اَسْرِ
بِعِبَادِیْ
فَاضْرِبْ
لَهُمْ
طَرِیْقًا
فِی
الْبَحْرِ
یَبَسًا ۙ
لَّا
تَخٰفُ
دَرَكًا
وَّلَا
تَخْشٰی
۟
{موعجیزەیەكی تری مو‌سا پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -}
[ وَلَقَدْ أَوْحَيْنَا إِلَى مُوسَى أَنْ أَسْرِ بِعِبَادِي ] دواى ئه‌وه‌ى كه فیرعه‌ون رێگاى نه‌دا موسى- صلی الله علیه وسلم - به‌نى ئیسرائیل له‌گه‌ڵ خۆى به‌رێت خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ: به دڵنیایى وه‌حیمان بۆ مو‌سا - صلی الله علیه وسلم - نارد كه به‌نده‌كانی من ئه‌وانه‌ی كه له میصرن به‌شه‌و به نهێنی ده‌ریان بكه‌و رزگاریان بكه له ژێر ده‌ستى فیرعه‌ون و كه‌س هه‌ستتان پێ نه‌كات [ فَاضْرِبْ لَهُمْ طَرِيقًا فِي الْبَحْرِ يَبَسًا ] له‌ناو ده‌ریاشدا خوای گه‌وره ڕێگایه‌كی وشكیان بۆ ئه‌كاته‌وه كاتێك به گۆچانه‌كه‌ى ده‌ستت ده‌ده‌یت به ده‌ریاكه‌دا [ لَا تَخَافُ دَرَكًا وَلَا تَخْشَى (٧٧) ] له ڕێگایه‌كی ئه‌مین كه ناترسێی كه دوژمن پێتان بگات، یاخود ترسی فیرعه‌ون و سه‌ربازانیت نابێت، یان ترسی ده‌ریاكه‌ت نابێت.