اَنِ
اقْذِفِیْهِ
فِی
التَّابُوْتِ
فَاقْذِفِیْهِ
فِی
الْیَمِّ
فَلْیُلْقِهِ
الْیَمُّ
بِالسَّاحِلِ
یَاْخُذْهُ
عَدُوٌّ
لِّیْ
وَعَدُوٌّ
لَّهٗ ؕ
وَاَلْقَیْتُ
عَلَیْكَ
مَحَبَّةً
مِّنِّیْ ۚ۬
وَلِتُصْنَعَ
عَلٰی
عَیْنِیْ
۟ۘ
[ أَنِ اقْذِفِيهِ فِي التَّابُوتِ فَاقْذِفِيهِ فِي الْيَمِّ ] كه بیخه‌ره ناو ئه‌و تابوت و سندوقه‌ی كه له دار دروست كرابوو ئه‌كه‌وته سه‌ر ئاو، شیرى پێده‌داو پاشان فڕێی ده‌دایه ناو ده‌ریاكه‌وه كه ده‌ریای نیل بوو ده‌یبه‌سته‌وه نه‌وه‌كو كه ماڵان ده‌گه‌ڕان بۆ كوڕ بیبه‌ن و بیكوژن، رۆژێك په‌ته‌كه له‌ده‌ستى به‌ر بوو ئاوه‌كه بردى [ فَلْيُلْقِهِ الْيَمُّ بِالسَّاحِلِ ] پاشانیش ده‌ریاكه فڕێی ئه‌داته ڕۆخ و كه‌ناری ده‌ریاكه [ يَأْخُذْهُ عَدُوٌّ لِي وَعَدُوٌّ لَهُ ] ئه‌و منداڵه‌ش كه له ناو ئه‌و سندوقه‌دایه دوژمنی ئه‌و و دوژمنی من كه فیرعه‌ونه ئه‌یبات [ وَأَلْقَيْتُ عَلَيْكَ مَحَبَّةً مِنِّي ] وه تۆمان خۆشه‌ویست كردووه، (هه‌ر كه‌سێك موسای - صلی الله علیه وسلم - ببینیایه خۆشی ئه‌ویست، چونكه منداڵێكی زۆر جوان بووه) [ وَلِتُصْنَعَ عَلَى عَيْنِي (٣٩) ] وه بۆ ئه‌وه‌ی له پێش چاوی خوای گه‌وره ئه‌م شته دروست بكرێ وه ڕووبدات، وه خوای گه‌وره خۆی چاودێری ئه‌كات و له ماڵى پاشا گه‌وره ده‌بێت و خواردنى شاهانه ده‌خوات و خزمه‌تى شاهانه ده‌كرێت.