وَالَّذِیْنَ
اٰتَیْنٰهُمُ
الْكِتٰبَ
یَفْرَحُوْنَ
بِمَاۤ
اُنْزِلَ
اِلَیْكَ
وَمِنَ
الْاَحْزَابِ
مَنْ
یُّنْكِرُ
بَعْضَهٗ ؕ
قُلْ
اِنَّمَاۤ
اُمِرْتُ
اَنْ
اَعْبُدَ
اللّٰهَ
وَلَاۤ
اُشْرِكَ
بِهٖ ؕ
اِلَیْهِ
اَدْعُوْا
وَاِلَیْهِ
مَاٰبِ
۟
[ وَالَّذِينَ آتَيْنَاهُمُ الْكِتَابَ يَفْرَحُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌شی كه‌ كتابمان پێ به‌خشیوون و كار به‌ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ى ده‌كه‌ن له‌ گاورو جووله‌كه‌ دڵیان خۆشه‌ به‌وه‌ی بۆ تۆ دابه‌زیوه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌بینن موافیقی كتابه‌كانی خۆیانه‌ [ وَمِنَ الْأَحْزَابِ مَنْ يُنْكِرُ بَعْضَهُ ] له‌ناو ئه‌حزابه‌كانیشدا موشریك و جووله‌كه‌و گاور هه‌یانه‌ كه‌ ئینكاری هه‌ندێك شت ئه‌كات له‌ قورئان كه‌ پێیان باش نیه‌و ناگونجێ له‌گه‌ڵ هه‌واو ئاره‌زوویاندا [ قُلْ إِنَّمَا أُمِرْتُ أَنْ أَعْبُدَ اللَّهَ وَلَا أُشْرِكَ بِهِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - بڵێ: من له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگاره‌وه‌ فه‌رمانم پێ كراوه‌ به‌تاك و ته‌نها عیباده‌تی خوای گه‌وره‌ بكه‌م و هیچ جۆره‌ شه‌ریكێك بۆ خوای گه‌وره‌ بڕیار نه‌ده‌م [ إِلَيْهِ أَدْعُو ] هه‌ر بۆ ئه‌م یه‌كخواپه‌رستیه‌یش بانگه‌وازی خه‌ڵكی ئه‌كه‌م [ وَإِلَيْهِ مَآبِ (٣٦) ] وه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر به‌تاك و ته‌نها بۆ لای خوای گه‌وره‌یه‌.

আপনার Quran.com অভিজ্ঞতা সর্বাধিক করুন!
এখনই আপনার সফর শুরু করুন:

%