فَلَمَّا
سَمِعَتْ
بِمَكْرِهِنَّ
اَرْسَلَتْ
اِلَیْهِنَّ
وَاَعْتَدَتْ
لَهُنَّ
مُتَّكَاً
وَّاٰتَتْ
كُلَّ
وَاحِدَةٍ
مِّنْهُنَّ
سِكِّیْنًا
وَّقَالَتِ
اخْرُجْ
عَلَیْهِنَّ ۚ
فَلَمَّا
رَاَیْنَهٗۤ
اَكْبَرْنَهٗ
وَقَطَّعْنَ
اَیْدِیَهُنَّ
وَقُلْنَ
حَاشَ
لِلّٰهِ
مَا
هٰذَا
بَشَرًا ؕ
اِنْ
هٰذَاۤ
اِلَّا
مَلَكٌ
كَرِیْمٌ
۟
[ فَلَمَّا سَمِعَتْ بِمَكْرِهِنَّ أَرْسَلَتْ إِلَيْهِنَّ ] كاتێك ئه‌میش قسه‌ی ئافره‌تانی شاری بیست ناردی به شوێنیان‌دا، كه وتراوه: ئه‌وانیش مه‌به‌ستیان ئه‌وه بووه به‌هۆی ئه‌م قسه‌یه‌وه بگه‌نه كۆشك و یوسف ببینن [ وَأَعْتَدَتْ لَهُنَّ مُتَّكَأً ] وه جێگا‌و خواردنی بۆ ئاماده كردن [ وَآتَتْ كُلَّ وَاحِدَةٍ مِنْهُنَّ سِكِّينًا ] وه میوه‌ی بۆ دانان و هه‌ر یه‌كێك له‌وانیش چه‌قۆیه‌كی دایه ده‌ستیانه‌وه [ وَقَالَتِ اخْرُجْ عَلَيْهِنَّ ] ئه‌و كاته وتی: ئه‌ی یوسف وه‌ره ده‌ره‌وه بۆ لایان ( كه ئه‌مه‌یش كه‌مته‌رخه‌می مێرده‌كه‌ی بووه كه دووباره یوسفی - صلی الله علیه وسلم - له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌یدا له‌و ماڵه‌دا هێشتۆته‌وه) [ فَلَمَّا رَأَيْنَهُ أَكْبَرْنَهُ ] كاتێك ئافره‌تان یوسفیان بینی زۆر به‌لایانه‌وه گه‌وره‌و جوان بوو وه سه‌ریان سوڕما (نیوه‌ی جوانی دونیا به خۆى و دایكی به‌خشرابوو) [ وَقَطَّعْنَ أَيْدِيَهُنَّ ] وه ئاگایان له خۆیان نه‌ماو ده‌ستی خۆیان بڕی (ئافره‌ته‌كه وتى: ئێوه به ته‌نها بینینێكى واتان به‌سه‌رهات ئیتر بۆ لۆمه‌ى من ده‌كه‌ن كه له‌گه‌ڵیدا ده‌ژیم؟!) [ وَقُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ ] وه وتیان: پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره، یان په‌نا به‌خواى گه‌وره [ مَا هَذَا بَشَرًا ] به‌ڕاستی ئه‌مه مرۆڤـ نیه‌و جوانییه‌كه‌ی بێ وێنه‌یه [ إِنْ هَذَا إِلَّا مَلَكٌ كَرِيمٌ (٣١) ] ئه‌مه هیچ شتێك نیه ته‌نها فریشته‌یه‌كی زۆر جوان و به‌ڕێز نه‌بێ.