Ingia
Ingia
Ingia
Chagua Lugha
042

Ash-Shuura 42:19 الله لطيف بعباده يرزق من يشاء وهو القوي العزيز ١٩

42:19
ٱللَّهُ
لَطِيفُۢ
بِعِبَادِهِۦ
يَرۡزُقُ
مَن
يَشَآءُۖ
وَهُوَ
ٱلۡقَوِيُّ
ٱلۡعَزِيزُ
١٩
خوای گه‌وره زۆر به‌سۆزو دلۆڤانه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانیدا، ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س بیه‌وێت (بۆ تاقیکردنه‌وه‌)، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هێز و باڵاده‌سته‌.
Endelea Kusoma

Soma Tafsir

Ibn Kathir (Abridged)

The Provision of Allah in this World and the Hereafter

Here Allah speaks of His kindness towards His creation, in that He provides for every last one of them and does not forget anyone. When it comes to His provision, the righteous and the sinner are alike. Allah says:

وَمَا مِن دَآبَّةٍ فِي الاٌّرْضِ

…

The Provision of Allah in this World and the Hereafter

Here Allah speaks of His kindness towards His creation, in that He provides for every last one o

…
Zaidi Tafsir

Soma Maudhui Yanayohusiana

Sura 42, Ukurasa 485, Juzuu 25

10. له‌هه‌ر شتێکدا کێشه و ڕای جیاوازتان بوو، ئه‌وه سه‌رئه‌نجامی بڕیاره‌که‌ی بۆ خوا خۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، چونکه هه‌ر ئه‌و زاته‌یه خوای په‌روه‌ردگارم هه‌ر پشت به‌و ده‌به‌ستم و هه‌ر بۆ لای ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێمه‌وه‌. 11. بێگومان هه‌ر ئه‌و زاته به‌دیهێنه‌ری ئاسمانه‌کان و زه‌ویه‌، هه‌ر له خۆتان هاوسه‌رانی بۆ سازاندوون، له ئاژه‌ڵ و مه‌ڕو ماڵاتیش جووت، نێرو مێ ی بۆ فه‌راهه‌م هێناون، له‌و ڕێگه‌یه‌وه زاووزێ ده‌که‌ن و زۆر ده‌بن بۆتان، هیچ شتێك نیه له وێنه‌ی ئه‌وزاته‌، هیچ شتێك له‌و ناچێت (چونکه خوایه و به‌دیهێنه‌ره‌، چۆن له به‌دیهێنراوه‌کانی ده‌چێت) هه‌ر ئه‌ویش بیسه‌رو بینایه‌. 12. جڵه‌وی هه‌موو ئاسمانه‌کان و زه‌وی به ده‌ست ئه‌وزاته‌یه‌، ڕزق و ڕۆزی فراوان ده‌کات بۆ هه‌ر که‌س که بیه‌وێت، یان که‌می ده‌کات و سنورێکی بۆ داده‌نێت (هه‌موویشی بۆ تاقیکردنه‌وه‌یه له لایه‌که‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی کاروباری ژیانه له‌لایه‌کی تره‌وه‌)، به‌ڕاستی ئه‌و خوایه به هه‌موو شتێك زانایه‌. 13. ڕێبازی ئاین و به‌رنامه‌ی ژیانی بۆ داناون، ئه‌وه‌ی که‌فه‌رمانی پێکردووه به _نوح_، هه‌ر به‌وشێوه‌یه قورئانیشی بۆ تۆ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم وه‌حی و نیگا کردووه و به ئیبراهیم و موساو عیساشمان ڕاگه‌یاندووه‌که ڕێبازی ئاین و یه‌کخواناسی به‌رنه‌ده‌ن و له‌سه‌ری پایادار بن، ئه‌م بانگه‌وازه ڕاست و دروسته زۆر به‌لای بت په‌رست و خوانه‌ناسانه‌وه گران و زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵام خوای دانا خۆی که‌سانی شایسته هه‌ڵده‌بژێرێت بۆ گه‌یاندنی ئاینه‌که‌ی ڕێنموویی خه‌ڵکانێك ده‌کات که بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای به‌رنامه‌که‌ی به‌په‌رستن و ئه‌نجامدانی کاروکرده‌وه‌ی چاك. 14. میلله‌تانی پێشوو، به‌تایبه‌ت گاور وجوو جیاوازی و کێشه دووبه‌ره‌کی نه‌که‌وته نێوانیان، مه‌گه‌ر له‌دوای هاتنی زانستی و زانیاری ته‌واو بۆیان، که‌له‌به‌ر حه‌ساده‌ت و سته‌مکاری و لادانیان له ڕاسته ڕێگا بۆیان دروست بوو، خۆ ئه‌گه‌ر بڕیاری پێشووتر له‌لایه‌ن په‌روه‌ردگارته‌وه نه‌بوایه که تا کاتێکی دیاریکراو مۆڵه‌تی داون، ئه‌وه فه‌رمانی تیاچوونیان ده‌رده‌کرا، بێگومان ئه‌وانه‌ی که بوونه میراتگری کتێبی خوا و گه‌یه‌نرا به‌ده‌ستیان له نه‌وه‌کانی داهاتوو، که‌وتنه گومان و دوودڵیه‌وه‌، خه‌ڵکیشیان خسته گومانه‌وه ده‌رباره‌ی. 15. که‌واته ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم تۆ بۆ ئه‌وه بانگه‌واز بکه و پایادارو دامه‌زراوبه هه‌روه‌ك فه‌رمانت پێ دراوه‌، شوێن ئاره‌زووی ئه‌وان مه‌که‌وه و به‌ئاشکرا بڵێ: من، باوه‌ڕم هێناوه به‌و کتێب و په‌یامانه‌ی خوا بۆی نا‌ردوم و فه‌رمانم پێدراوه که دادپه‌روه‌ری به‌رپا بکه‌م له نێوانتاندا، (الله‌) په‌روه‌ردگاری ئێمه‌یه و ئێوه‌شه‌، بێگومان ده‌رئه‌نجامی کرده‌ی خۆمان بۆ خۆمانه و کرده‌وه‌ی ئێوه‌ش بۆ خۆتانه‌، ئیتر هیچ کێشه‌یه‌ك نی یه له نێوان ئێمه و ئێوه‌دا (چونکه حه‌ق ده‌رکه‌وت)، ئێمه و ئێوه هه‌ر خوا خۆی کۆمان ده‌کاته‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ش هه‌ر بۆ لای ئه‌وه‌. 16. ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه ده‌گرن و قسه‌ده‌که‌ن ده‌رباره‌ی ئاینی خوا، دوای ئه‌وه‌ی که وه‌ڵام دراوه‌ته‌وه و خه‌ڵکی ڕوویان تێکردووه‌، ئه‌وانه به‌ڵگه‌و ڕه‌خنه‌کانیان پووچه‌ڵه و به‌سه‌ریاندا ده‌درێته‌وه له لایه‌ن په‌روه‌ردگاریانه‌وه‌، خه‌شم و تووڕه‌یان له‌سه‌ره و سزای سه‌ختیان بۆ ئاماده‌یه‌. 17. خوا ئه‌و زاته‌یه که کتێبه پیرۆزه‌کانی به حه‌ق و ڕاستی ڕه‌وانه کردووه‌، هه‌روه‌ها شه‌ریعه‌تێکی دابه‌زاندووه که وه‌کو ته‌رازوو پێوه‌ر وایه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی حه‌ق و ناحه‌ق، جا چی تۆی فێر کردووه و چووزانی له‌وانه‌یه ڕۆژی قیامه‌ت و لێپرسینه‌وه نزیك بێت. 18. ئه‌وانه‌ی که باوه‌ڕ به ڕۆژی قیامه‌ت ناهێنن په‌له ده‌که‌ن و گاڵته‌یان پێی دێت و ده‌ڵێن: کوا؟ که‌ی پێش دێت؟ (به‌ڵام) ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه له به‌رپابوونی ده‌ترسن، ده‌زانن دڵنیان که به‌رپابوونی حه‌قیقه‌ت و ڕاسته‌قینه‌یه‌، ئاگاداربن له ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی موجاده‌له له‌سه‌ر قیامه‌ت ده‌که‌ن و به‌گومانن لێی، له‌بزر بوون و سه‌رلێشێواویه‌کی قووڵدا ڕۆچوون. 19. خوای گه‌وره زۆر به‌سۆزو دلۆڤانه له‌گه‌ڵ به‌نده‌کانیدا، ڕزق و ڕۆزی ده‌به‌خشێت به هه‌ر که‌س بیه‌وێت (بۆ تاقیکردنه‌وه‌)، به‌ڕاستی ئه‌و زاته به‌هێز و باڵاده‌سته‌.

- Burhan Muhammad-Amin

Maelezo na Tafakari

Hakuna tafakari zilizokaguliwa kwa aya hii

Notes placeholders

Endelea Kuungana na Qur'ani ❤️

Vikumbusho vifupi vyenye maana vinavyoweka upya maisha yako, kukusaidia kutafakari na kuendelea kushikamana na Qur'ani.

Soma, Sikiliza, Tafuta, na Tafakari Qur'ani

Quran.com ni jukwaa linaloaminika na linalotumiwa na mamilioni duniani kote kusoma, kutafuta, kusikiliza na kutafakari kuhusu Qur'ani katika lugha tofauti. Inatoa huduma za tarjuma, tafsiri, vikariri, tarjuma ya neno kwa neno, na zana za ufahamu wa kina, kuifanya Qur'ani ipatikane na kila mtu.

Kama mbinu ya Sadaqah Jariyah, Quran.com imejitolea kusaidia watu kuunganishwa kwa kina na Qur'ani. Ikiungwa mkono na Quran.Foundation , shirika lisilo la faida la 501(c)(3), Quran.com inaendelea kukua kama rasilimali ya bila malipo na yenye thamani kwa wote, Alhamdulillah.

Chunguza
Nyumbani
Redio ya Qur'ani
Wasomaji
Kutuhusu
Watengenezaji
Sasisho za Bidhaa
Maoni
Msaada
Changia
Miradi Yetu
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Miradi isiyo ya faida inayomilikiwa, kusimamiwa, au kufadhiliwa na Quran.Foundation
Viungo Maarufu
Dua kutoka Quran
Aya ya Quran ya Siku
Ayatul Kursi
Yaseen
Al Mulk
Ar-Rahman
Al Waqi'ah
Al Kahf
Al Muzzammil
Ramani ya tovutiFaraghaSheria na Masharti
© 2026 Quran.com. Haki Zote Zimehifadhiwa
Changia