ومن اياته ان خلق لكم من انفسكم ازواجا لتسكنوا اليها وجعل بينكم مودة ورحمة ان في ذالك لايات لقوم يتفكرون ٢١
وَمِنْ ءَايَـٰتِهِۦٓ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَٰجًۭا لِّتَسْكُنُوٓا۟ إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةًۭ وَرَحْمَةً ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَـَٔايَـٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ ٢١
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
٣
خواى گەورە خۆشەویستى و سۆزو بەزەیی خستۆتە نێوان هاوسەرەكانەوە [ وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُمْ مِنْ أَنْفُسِكُمْ أَزْوَاجًا ] وە یەكێكی تر لە نیشانەكانی تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە لەسەر زیندوو بوونەوە ئەوەیە كە لە نەفسی خۆتان خێزانی بۆ دروست كردوون، واتە: لە پەراسوى چەپى ئادەم حەوای دروست كردووە [ لِتَسْكُنُوا إِلَيْهَا ] بۆ ئەوەی ئەو خێزانانە وەكو سوكناو هێمنی و ئارامی و پشوویەكی دەروونی بێت بۆ ئێوە [ وَجَعَلَ بَيْنَكُمْ مَوَدَّةً وَرَحْمَةً ] وە خۆشەویستی و ڕەحم و سۆزو بەزەیی خستۆتە نێوانتانەوە، یان (مَوَدَّةً) واتە: جیماع (وَرَحْمَةً) واتە: منداڵ [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (٢١) ] ئا ئەمانە هەمووی بەدڵنیایی بەڵگەیە لەسەر تاك و تەنهایى و تواناو دەسەڵاتی خوای گەورە بەڵام بۆ كەسانێك كە بیر بكەنەوەو تێیبفكرن.