۞ يسالونك عن الخمر والميسر قل فيهما اثم كبير ومنافع للناس واثمهما اكبر من نفعهما ويسالونك ماذا ينفقون قل العفو كذالك يبين الله لكم الايات لعلكم تتفكرون ٢١٩
۞ يَسْـَٔلُونَكَ عَنِ ٱلْخَمْرِ وَٱلْمَيْسِرِ ۖ قُلْ فِيهِمَآ إِثْمٌۭ كَبِيرٌۭ وَمَنَـٰفِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَرُ مِن نَّفْعِهِمَا ۗ وَيَسْـَٔلُونَكَ مَاذَا يُنفِقُونَ قُلِ ٱلْعَفْوَ ۗ كَذَٰلِكَ يُبَيِّنُ ٱللَّهُ لَكُمُ ٱلْـَٔايَـٰتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ ٢١٩
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
٣
{ قۆناغی یەكەمی حەرامكردنی مەی} [ يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ وَالْمَيْسِرِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق خواردنه‌وه‌و مه‌ی خواردنه‌وه‌و قومار كردن [ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ] ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پێیان بفه‌رمه‌: تاوانێكی زۆر گه‌وره‌یان تیایه‌ وه‌ سوودیشی بۆ خه‌ڵكی هه‌یه‌ كه‌ كڕین و فرۆشتنی پێوه‌ ئه‌كه‌ن یاخود قوماره‌كه‌ ئه‌به‌نه‌وه‌ [ وَإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا ] به‌ڵام تاوانه‌كه‌یان زۆر زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ سووده‌كه‌یان له‌به‌ر په‌یوه‌ندیان به‌ دین و عه‌قڵه‌وه‌ [ وَيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ ] وه‌ ئه‌ی محمد صلی الله علیه وسلم پرسیارت لێ ئه‌كه‌ن چ شتێك ببه‌خشن [ قُلِ الْعَفْوَ ] پێیان بفه‌رموو: لێبوورده‌یی و لێبوورده‌بن، یاخود ئه‌وه‌ی له‌ خۆتان زیاده‌ ئه‌وه‌ ببه‌خشن [ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْآيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ (٢١٩) ] به‌م شێوازه‌ خوای گه‌وره‌ ئایه‌ته‌كانی خۆیتان بۆ ڕوون ئه‌كاته‌وه‌ به‌ڵكو بیر بكه‌نه‌وه‌.