登入
登入
登入
选择语言
048

Al-Fath 48:24 وهو الذي كف ايديهم عنكم وايديكم عنهم ببطن مكة من بعد ان اظفركم عليهم وكان الله بما تعملون بصيرا ٢٤

48:24
وَهُوَ
ٱلَّذِي
كَفَّ
أَيۡدِيَهُمۡ
عَنكُمۡ
وَأَيۡدِيَكُمۡ
عَنۡهُم
بِبَطۡنِ
مَكَّةَ
مِنۢ
بَعۡدِ
أَنۡ
أَظۡفَرَكُمۡ
عَلَيۡهِمۡۚ
وَكَانَ
ٱللَّهُ
بِمَا
تَعۡمَلُونَ
بَصِيرًا
٢٤
هه‌ر ئه‌و خوایه ده‌ستی بێ باوه‌ڕانی له‌ئێوه به‌سته‌وه (نه‌یهێشت جه‌نگ ببێت)، دوای ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا له‌ناو جه‌رگه‌ی مه‌ککه‌دا، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بینایه به‌وه‌ی که‌ده‌یكه‌ن.
继续阅读

阅读《古兰经注》

Ibn Kathir (Abridged)

Good News of abundant Spoils of War

Mujahid said that Allah's statement,

وَعَدَكُمُ اللَّهُ مَغَانِمَ كَثِيرَةً تَأْخُذُونَهَا

(Allah has promised you abundant spoils that you will capture,) refers to the spoils that Muslims earned up until this time, while,

فَعَجَّلَ لَكُمْ هَـذِهِ

(and He has hastened

…

Good News of abundant Spoils of War

Mujahid said that Allah's statement,

وَعَدَكُمُ اللَّهُ مَغَانِمَ كَثِيرَةً تَأْخُذُونَهَا

(Allah has promised you ab

…
更多经注

结合上下文阅读

章 48, 页 514, Juz 26

18. سوێند به‌خوا به‌ڕاستی خوا ڕازیی بووه‌له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی کاتێک په‌یمانیان له گه‌ڵدا به‌ستیت له‌ژێر دره‌خته‌که‌دا خوا خۆیشی ئاگادار بوو به‌وه‌ی له‌دڵه‌کانیاندا هه‌یه (له‌نیاز پاکی و دڵسۆزی) هه‌ر بۆیه ئارامی و هێمنی و ئاسوده‌یی دابه‌زانده‌سه‌ریان و پاداشتی به‌مژده‌ی سه‌رکه‌وتنێکی نزێک دانه‌وه‌. 19. هه‌روه‌ها به‌ڵێنی چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی زۆری پێدان، که‌له‌ئاینده‌دا ده‌ستیان ده‌که‌وێت و وه‌ری ده‌گرن، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام باڵاده‌سته به‌سه‌ر خوانه‌ناسه‌کانداو دانایه و ده‌زانێت چ کاتێک ئیمانداران سه‌ر ده‌خات. 20. خوا به‌ڵێنی ده‌سکه‌وتی زۆری پێداون، له‌ئاینده‌دا ده‌ستتان ده‌که‌وێت و وه‌ری ده‌گرن، به‌ڵام جارێ ئێستا هه‌رئه‌وه‌ی پێ به‌خشیوون (مه‌به‌ست ده‌ستکه‌وته‌کانی خه‌یبه‌ره‌) ده‌ستی خه‌ڵکیشی لێ کۆتاکردن (مه‌به‌ست قوڕه‌یشه که‌به‌هۆی ڕێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبییه‌وه خوای گه‌وره‌له‌به‌گژاچوونی موسوڵمانان ده‌ستی به‌ستنه‌وه‌)، تا ئه‌م ده‌ستکه‌وت و سه‌رکه‌وتنه‌ببێته نیشانه و به‌ڵگه‌یه‌کی به‌هێز بۆ ئیمانداران (که‌خوا یاوه‌رو پشتیوانیانه‌) هه‌روه‌ها ڕێنموویتان بکات بۆ ڕێبازی ڕاست و دروست (له‌به‌ره‌و پێش بردنی بانگه‌وازدا). 21. چه‌ندین ده‌ستکه‌وتی تریشیان هه‌یه که‌ئێستا ده‌ستتان به‌سه‌ریدا نه‌ڕۆیشتووه‌، به‌ڕاستی خوا خۆی چاک به‌و ده‌سکه‌وتانه‌ده‌زانێت که‌به‌ڕێوه‌یه بۆتان، هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر هه‌موو شتێکدا هه‌یه. 22. خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی بێ باوه‌ڕ بوون دژی ئێوه جه‌نگیان به‌رپا بکردایه‌، ئه‌وه‌ده‌شکان و هه‌ڵده‌هاتن، پاشان دۆست و پشتگیرێکیان نه‌ده‌بوو. 23. (شکست و هه‌ڵاتنی کافران له‌جه‌نگی موسوڵماناندا) هه‌رده‌م به‌رنامه‌و یاسای خوا به‌ڕاستی هه‌روا بووه‌له‌زوه‌وه‌، هه‌رگیز نابینیت به‌رنامه‌و یاسای خوا گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. 24. هه‌ر ئه‌و خوایه ده‌ستی بێ باوه‌ڕانی له‌ئێوه به‌سته‌وه (نه‌یهێشت جه‌نگ ببێت)، دوای ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی زاڵ کرد به‌سه‌ریاندا له‌ناو جه‌رگه‌ی مه‌ککه‌دا، خوا هه‌میشه‌و به‌رده‌وام بینایه به‌وه‌ی که‌ده‌یكه‌ن. 25. ئه‌و خراپه‌کارانه‌ئه‌وانه‌ن که‌بێ باوه‌ڕ بوون و ڕێگه‌شیان لێ گرتن بگه‌نه‌که‌عبه‌ی پیرۆزو نه‌یانهێشت ئه‌و مه‌ڕوماڵاته‌ی که‌گل درابوونه‌وه‌بۆ قوربانی بگاته‌جێی خۆی، خۆ ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌و پیاوو ئافره‌تانه‌موسوڵمانانه نه‌بوایه که‌نه‌تانده‌ناسین پێشێلتان ده‌کردن (له‌ناو شاری مه‌ککه‌دا بوون و هێشتا کۆچیان نه‌کردبوو)، به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌عه‌یب و عارو باری گرانتان تووش ده‌بوو لێیانه‌وه بێ ئه‌وه‌ی بزانن، (ئه‌گه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌نه‌بووایه مۆڵه‌تی ئێوه‌مان ده‌دا بۆ کوشتنیان)، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی خوای په‌روه‌ردیگار ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌یه‌وێت و شایسته‌ن بخاته‌ژێر سایه‌ی سۆزو به‌زه‌یی خۆیه‌وه‌، خۆ ئه‌گه‌ر موسڵمان له‌کافران جیابوونایه له‌مه‌ککه‌دا، بێگومان ئێمه به‌ده‌ستی ئێوه سزای به‌سۆی بێ باوه‌ڕانمان ده‌دا. 26. سزای ئه‌وانه‌ی که‌بێ باوه‌ڕ بوون له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ده‌مارگیریان خستۆته ناو دڵ و ده‌روونیی خۆیانه‌وه، که‌ده‌مارگیریی نه‌فامی یه‌، جا خوا ئارامی و ئاسوده‌یی دابه‌زانده‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی و سه‌ر ئیمانداران (ئیتر دڵخۆشن به‌رێکه‌وتنه‌که و ده‌ره‌نجامه‌کانی) خوای گه‌وره‌ش پابه‌ندی خواناسی و پارێزکاری کردن، ئه‌وان شایسته‌ی ئه‌و به‌هره‌یه‌ن و مه‌ردی ئه‌و ڕێزه‌ن... دڵنیابن هه‌میشه و به‌رده‌وام خوا به‌هه‌موو شتێک زانا و ئاگایه.

- Burhan Muhammad-Amin

笔记与反思

你对这节经文没有任何笔记或感想。

Notes placeholders

与《古兰经》保持联系❤️

简短而有意义的提醒,帮助你重新调整、反思并与《古兰经》保持联系。

阅读、聆听、探索并思考《古兰经》

Quran.com 是一个值得信赖的平台,全球数百万人使用它来阅读、搜索、聆听和思考多种语言的《古兰经》。它提供翻译、注释、诵读、逐字翻译以及深入研究的工具,让每个人都能接触到《古兰经》。

作为一家名为“施舍之家”(Sadaqah Jariyah)的机构,Quran.com 致力于帮助人们与《古兰经》建立更深层次的联系。在 501(c)(3) 非营利组织 Quran.Foundation 的支持下,Quran.com 不断发展壮大,成为所有人的免费宝贵资源。Alhamdulillah(真主安拉)

导航
首页
在线听古兰经
朗诵者
关于我们
开发者
产品更新
反馈问题
帮助
捐
我们的项目
Quran.com
Quran For Android
Quran iOS
QuranReflect.com
Quran.AI
Sunnah.com
Nuqayah.com
Legacy.Quran.com
Corpus.Quran.com
Quran.Foundation 拥有、管理或赞助的非营利项目
热门链接
古兰经中的祈祷词
每日古兰经经文
Ayatul Kursi
Surah Yaseen
Surah Al Mulk
Surah Ar-Rahman
Surah Al Waqi'ah
Surah Al Kahf
Surah Al Muzzammil
网站地图隐私条款和条件
© 2026年 Quran.com. 版权所有
贡献