undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{لەناوبردنی ئوممەتان بە هۆی تاوانی خۆیانەوەیە}
له داهاتووا هه‌واڵی ئه‌و شته ئه‌زانن كه گاڵته‌یان پێی كردووه ئایه شایه‌نی گاڵته‌پێكردنه یان نا، واته: كاتێك كه خوای گه‌وره سزایان ئه‌دات، (ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه) [ أَلَمْ يَرَوْا كَمْ أَهْلَكْنَا مِنْ قَبْلِهِمْ مِنْ قَرْنٍ ] ئایا نابینن له پێش ئه‌ماندا چه‌نده‌ها ئوممه‌ت و نه‌ته‌وه‌ی ترمان له‌ناوبرد [ مَكَّنَّاهُمْ فِي الْأَرْضِ مَا لَمْ نُمَكِّنْ لَكُمْ ] كه ئه‌وانمان جێگیر كرد له‌سه‌ر زه‌ویدا به شێوازێك كه ئێوه‌مان ئه‌وه‌نده جێگیر نه‌كرد، واته: ته‌مه‌نیان درێژتر بووه‌و به‌هێزتر بوونه‌و ماڵ و منداڵ و سامان و ده‌سه‌ڵات و سه‌ربازیان له ئێوه زیاتر بووه به‌ڵام هه‌موومان له‌ناوبردن كه‌واته له‌ناوبردنی ئێوه ئاسانتره [ وَأَرْسَلْنَا السَّمَاءَ عَلَيْهِمْ مِدْرَارًا ] وه بارانی به‌لێزمه‌و به‌خوڕڕو زۆریشمان بۆ ئه‌باراندن [ وَجَعَلْنَا الْأَنْهَارَ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهِمْ ] وه ڕووباره‌كان به‌ژێر دار‌و ماڵیاندا ئه‌ڕۆی [ فَأَهْلَكْنَاهُمْ بِذُنُوبِهِمْ ] به‌ڵام به‌هۆی تاوانی خۆیانه‌وه له‌ناومان بردن [ وَأَنْشَأْنَا مِنْ بَعْدِهِمْ قَرْنًا آخَرِينَ (٦) ] وه له پاش ئه‌مان ئوممه‌تان و میلله‌تانێكی ترمان دروست كرد ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش ئیمان نه‌هێنن و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفر ئێوه‌ش وه‌ك ئه‌و ئوممه‌تانه‌ی تر له‌ناو ئه‌به‌ین.