{ئامۆژگارى كردن به چاكه كردن له‌گه‌ڵ دایك و باوك}
[ وَوَصَّيْنَا الْإِنْسَانَ بِوَالِدَيْهِ إِحْسَانًا ] دایكی سه‌عد به سه‌عدی وت: ئایا خوای گه‌وره فه‌رمانی نه‌كردووه به گوێڕایه‌ڵی كردنی دایك و باوك؟ من ناخۆم و ناخۆمه‌وه تا تۆ كوفر نه‌كه‌یت به خوای گه‌وره، خواردن و خواردنه‌وه‌ی ناخوارد تا به‌زۆر ده‌میان ده‌كرده‌وه‌و خواردن و خواردنه‌وه‌یان پێده‌دا، خوای گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: وه ئێمه ئامۆژگاری مرۆڤمان كردووه به‌وه‌ی كه له‌گه‌ڵ دایك و باوكی‌دا چاكه‌كار بێ [ حَمَلَتْهُ أُمُّهُ كُرْهًا وَوَضَعَتْهُ كُرْهًا ] دایكی كاتێك كه ئه‌م منداڵه هه‌ڵئه‌گرێ له سكیدا زۆر تووشی ماندووبوون و ناڕه‌حه‌تی ئه‌بێت وه كاتێكیش كه ئه‌یبێت و دایئه‌نێت به‌هه‌مان شێوه تووشی ماندووبوون و ناڕه‌حه‌تیه‌كی زۆر ئه‌بێت [ وَحَمْلُهُ وَفِصَالُهُ ثَلَاثُونَ شَهْرًا ] وه هه‌ڵگرتن و له شیر بڕینه‌وه‌ی سی مانگه، واته: دوو ساڵ شیری پێ ئه‌دات لای كه‌مترینی حه‌ملیش كه منداڵ تیایدا دروست بێت و بژی شه‌ش مانگه ئه‌وه لای كه‌مه‌كه‌یه‌تی وه هه‌یه حه‌وت مانگ تا نۆ مانگ، (ابن عباس) ده‌فه‌رمێت: ئه‌گه‌ر ئافره‌ت له نۆ مانگی منداڵی بوو ئه‌وا بیست و یه‌ك مانگ شیری پێده‌دات، وه ئه‌گه‌ر له حه‌وت مانگی بووی ئه‌وا بیست و سێ مانگ شیری پێده‌دات، وه ئه‌گه‌ر له شه‌ش مانگی بووی ئه‌وا دوو ساڵی ته‌واو شیری پێده‌دات [ حَتَّى إِذَا بَلَغَ أَشُدَّهُ وَبَلَغَ أَرْبَعِينَ سَنَةً ] تا ئه‌و منداڵه گه‌وره ئه‌بێت و ئه‌گاته ئه‌وپه‌ڕی پێ گه‌یشتن له عه‌قڵ و تێگه‌یشتن و هێزیدا وه ئه‌گاته چل ساڵی [ قَالَ رَبِّ أَوْزِعْنِي أَنْ أَشْكُرَ نِعْمَتَكَ الَّتِي أَنْعَمْتَ عَلَيَّ وَعَلَى وَالِدَيَّ ] ئه‌ڵێ: ئه‌ی په‌روه‌ردگار وه‌كو ئیلهام بیخه‌ره دڵم و یارمه‌تیم بده له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه شوكری ئه‌و نیعمه‌ته زۆرانه‌ی تۆ بكه‌م كه ڕژاندووته به‌سه‌ر مندا وه به‌سه‌ر دایك و باوكمدا [ وَأَنْ أَعْمَلَ صَالِحًا تَرْضَاهُ ] وه یارمه‌تیم بده به‌وه‌ی كه كرده‌وه‌ی چاك بكه‌م كرده‌وه‌یه‌ك كه تۆ پێی ڕازی بیت [ وَأَصْلِحْ لِي فِي ذُرِّيَّتِي ] وه له نه‌وه‌كانیشم نه‌وه‌ی صاڵح و چاكم پێ ببه‌خشه [ إِنِّي تُبْتُ إِلَيْكَ وَإِنِّي مِنَ الْمُسْلِمِينَ (١٥) ] من ته‌وبه ئه‌كه‌م و ئه‌گه‌ڕێمه‌وه بۆ لای تۆ، وه من یه‌كێكم له موسڵمانان له‌وانه‌ی خۆیان ته‌سلیمی تۆ ئه‌كه‌ن، (ئه‌م ئایه‌ته رێنماییه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌مه‌نیان ده‌گاته چل ساڵ ته‌وبه نوێ بكه‌نه‌وه‌و عه‌زیمه‌تیان هه‌بێت به‌رده‌وام بن له‌سه‌ری).