[ فَأَعْرَضُوا ] به‌ڵام ئه‌وان پشتیان كرد له شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره [ فَأَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ سَيْلَ الْعَرِمِ ] خوای گه‌وره‌ش به‌نداوی (مه‌ئریب)ی ته‌قانده‌وه‌و هه‌موویانی داپۆشی و نوقم بوون [ وَبَدَّلْنَاهُمْ بِجَنَّتَيْهِمْ جَنَّتَيْنِ ] پێشتر ئه‌و هه‌موو باخ و باخاته‌یان هه‌بوو دواتر خوای گه‌وره له‌به‌ر ئه‌وه‌ی شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره‌یان نه‌كرد ئه‌وانه‌ی له‌ناوبردو له جیاتی دوو ئه‌و باخه دوو باخی تری پێ به‌خشین كه بێ خێر‌و بێ سوود بوون [ ذَوَاتَيْ أُكُلٍ خَمْطٍ ] كه دارێكیان تاڵ و دڕكاوی بووه وه‌كو گوژاڵك [ وَأَثْلٍ ] وه ئه‌وه‌ى تریش دار گه‌زی پێ ئه‌ڵێن كه دارێكى بێ خێره [ وَشَيْءٍ مِنْ سِدْرٍ قَلِيلٍ (١٦) ] وه دار سیدر هه‌ندێك سوودی هه‌یه، خوای گه‌وره هه‌ندێك له دار سیدریشی پێ به‌خشین.