undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{حه‌رامێتى گۆرانى و مۆسيقا}
[ وَمِنَ النَّاسِ مَنْ يَشْتَرِي ] وه له‌ناو خه‌ڵكیدا كه‌سانێك هه‌ن كه سود له قورئانى پیرۆز نابینن و سه‌رقاڵن به [ لَهْوَ الْحَدِيثِ ] واته: شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره، یاخود گۆرانی و مۆسیقا، یاخود هه‌موو قسه‌و شتێك كه خه‌ڵكی سه‌رقاڵ بكات له دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌و رێگریان بكات لێى، (عبدالله¬ى كوڕى مه‌سعود) سێ جار ده‌فه‌رمێت: سوێند به‌و خوایه‌ى هیچ په‌رستراوێك به‌حه‌ق نیه شایانى په‌رستن بێت جگه له‌و، مه‌به‌ست له‌م ئایه‌ته گۆرانییه، وه (عبداللهى كوڕى عه‌بباس و جابرو عیكریمه‌و سه‌عیدى كوڕى جوبه‌یرو موجاهیدو مه‌كحول و عه‌مرى كوڕى شوعه‌یب و عه‌لى كوڕى بوزه‌یمه‌یش) وایان فه‌رمووه، وه (حه‌سه‌نى به‌صرى) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر گۆرانى و مۆسیقا دابه‌زیوه [ لِيُضِلَّ عَنْ سَبِيلِ اللَّهِ ] بۆ ئه‌وه‌ی كه ڕێگری بكه‌ن له ڕێگای خوای گه‌وره، واته: خه‌ڵكى گومڕا بكه‌ن و لابده‌ن له ڕێگای ڕاستی خوای گه‌وره به گۆرانی و مۆسیقا‌و هه‌موو شتێكی پووچه‌ڵ [ بِغَيْرِ عِلْمٍ ] به‌بێ زانست و زانیاری [ وَيَتَّخِذَهَا هُزُوًا ] وه ئه‌م ڕێگایانه ئه‌گرنه‌به‌ر تا گاڵته به ڕێگاو دینی خوای گه‌وره بكه‌ن [ أُولَئِكَ لَهُمْ عَذَابٌ مُهِينٌ (٦) ] ئا ئه‌مانه له ڕۆژی دوایی سزایه‌كیان بۆ هه‌یه كه خوای گه‌وره له‌ناو سزاكه‌شدا ڕیسوایان ئه‌كات.