[ قَالَ إِنَّمَا أُوتِيتُهُ عَلَى عِلْمٍ عِنْدِي ] (قاڕون) وتی: ئه‌م ماڵه من به زانیاری و لێهاتوویی خۆم په‌یدام كردووه، یان خوای گه‌وره ئه‌یزانی كه من شایه‌نی ئه‌م ماڵه‌م بۆیه پێى داوم و فه‌زڵی من ئه‌زانێت [ أَوَلَمْ يَعْلَمْ أَنَّ اللَّهَ قَدْ أَهْلَكَ مِنْ قَبْلِهِ مِنَ الْقُرُونِ مَنْ هُوَ أَشَدُّ مِنْهُ قُوَّةً وَأَكْثَرُ جَمْعًا ] ئایا نازانێ خوای گه‌وره له پێش ئه‌مدا له ئوممه‌تانی تر چه‌نده‌ها كه‌سی له‌ناو بردووه كه زۆر له‌م به‌هێزتر بوونه‌و ماڵ و سه‌روه‌ت و سامانیشیان له‌م زۆرتر بووه؟ (ده‌وڵه‌مه‌ندى و هه‌ژارى پێوه‌ر نین بۆ خۆشویستن و رق لێبوونى خواى گه‌وره، به‌ڵكو ئیمان و كرده‌وه‌ى چاك پێوه‌ره) [ وَلَا يُسْأَلُ عَنْ ذُنُوبِهِمُ الْمُجْرِمُونَ (٧٨) ] وه فریشته‌كان پرسیار له تاوانباران ناكه‌ن ده‌رباره‌ی تاوانیان له‌به‌ر زۆرى تاوانیان، وه ده‌یانناسنه‌وه.