undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ إِذْ تَمْشِي أُخْتُكَ فَتَقُولُ هَلْ أَدُلُّكُمْ عَلَى مَنْ يَكْفُلُهُ ] كاتێك كه خوشكه‌كه‌ی مو‌سا ئه‌گه‌ڕا ته‌ماشای تابوته‌كه‌ی ئه‌كرد تا بزانێت بۆ كوێ ده‌ڕوات تا گه‌یشته لای ماڵی فیرعه‌ون و ئه‌وان هه‌ڵیان گرت، وه دواتر به‌دوای دایه‌نێكدا ئه‌گه‌ڕان كه شیری پێ بدات، ئه‌ویش مه‌مكی هیچ كه‌سێكی نه‌ئه‌گرت، خوشكه‌كه‌ی وتی: ئایا ڕێنماییتان بكه‌م بۆ كه‌سێك كه سه‌رپه‌رشتی بكات و شیری پێ بدات [ فَرَجَعْنَاكَ إِلَى أُمِّكَ كَيْ تَقَرَّ عَيْنُهَا ] دواتر هێنایانی بۆ ماڵه‌وه‌و مه‌مكی دایكی خۆی گرت و شیره‌كه‌ی خوارد، خوای گه‌وره ئه‌فه‌رمووێ: تۆمان گه‌ڕانده‌وه بۆ لای دایكت تا چاوڕۆشناو دڵخۆش بێ به گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆ [ وَلَا تَحْزَنَ ] وه تا خه‌فه‌ت نه‌خوا [ وَقَتَلْتَ نَفْسًا ] وه تۆ كه‌سێكی قیبتیت كوشت له هۆزی فیرعه‌ون به‌ڵام مه‌به‌ستی ئه‌وه نه‌بوو كه بیكوژێ به‌ڵكو به‌هه‌ڵه كوشتی [ فَنَجَّيْنَاكَ مِنَ الْغَمِّ ] له‌و غه‌م و په‌ژاره‌یه یان له‌و ترسه كه ئه‌ترسای سزات بده‌ن له‌وه‌ش ڕزگارمان كردیت [ وَفَتَنَّاكَ فُتُونًا ] وه جار له دوای جار تۆمان ڕزگار كرد یان تۆمان تاقیكرده‌وه [ فَلَبِثْتَ سِنِينَ فِي أَهْلِ مَدْيَنَ ] وه چه‌ند ساڵێكیش له‌لای خه‌ڵكی مه‌دیه‌ن مایته‌وه، كه ده ساڵ بوو [ ثُمَّ جِئْتَ عَلَى قَدَرٍ يَا مُوسَى (٤٠) ] پاشان له كاتێكی دیاریكراودا گه‌ڕایته‌وه له‌و كاته‌ی كه بۆت دیاریكرا بوو له قه‌زاو قه‌ده‌ری خوای گه‌وره تا بتكه‌ین به پێغه‌مبه‌ر.