Giriş yap
Giriş yap
Giriş yap
Dil Seçin

Rebar Kurdish Tafsir Tefsir: An-Najm Ayah 39

53:39
وان ليس للانسان الا ما سعى ٣٩
وَأَن لَّيْسَ لِلْإِنسَـٰنِ إِلَّا مَا سَعَىٰ ٣٩
وَأَنﳑ
لَّيۡسَﳒ
لِلۡإِنسَٰنِﳓ
إِلَّاﳔ
مَاﳕ
سَعَىٰﳖ
٣٩ﳗ
İnsan ancak çalıştığına erişir.
Tefsirler
Katmanlar
Dersler
Yansımalar
Cevaplar
Kıraat
Hadis
تەنها كردەوەى خۆت سوودت پێ دەگەیەنێت [ وَأَنْ لَيْسَ لِلْإِنْسَانِ إِلَّا مَا سَعَى (٣٩) ] وە مرۆڤ هەوڵ و تواناو كردەوەی چاكی خۆی نەبێ هیچ شتێكی تر سوودی پێ ناگەیەنێ، مەگەر صەدەقەیەكی جاریە بێت، یان زانیاریەكى لە دوای خۆی بەجێ هێشتبێ، یاخود مناڵێكی صاڵح لەدوای خۆی دوعای بۆ بكات، (ئیمامى شافیعى لەم ئایەتەوە ئەو حوكمەى وەرگرتووە كە پاداشتى قورئان خوێندن ناگات بە مردوو، چونكە كردەوەى خۆى نییەو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم شتى واى نەكردووەو هانى ئوممەتەكەى نەداوە بۆ شتى واو رێنمایی نەكردوون بۆى نە بە دەق نە بە ئاماژە، وە هاوەڵانیش لێیان نەگێڕدراوەتەوە قورئانیان بۆ مردوو خوێند بێت) .