Войти
Войти
Войти
Выберите язык

Rebar Kurdish Tafsir Тафсир: An-Najm Ая 19

53:19
افرايتم اللات والعزى ١٩
أَفَرَءَيْتُمُ ٱللَّـٰتَ وَٱلْعُزَّىٰ ١٩
أَفَرَءَيۡتُمُﲝ
ٱللَّٰتَﲞ
وَٱلۡعُزَّىٰﲟ
١٩ﲠ
Не видели ли вы аль-Лат и аль-Уззу,
Тафсиры
Слои
Уроки
Размышления
Ответы
Кираат
Хадис
لات و عوززاو مەنات [ أَفَرَأَيْتُمُ اللَّاتَ وَالْعُزَّى (١٩) ] هەواڵم پێ بدەن دەربارەی لات و عوززا (اللَّات): ناوی بتێكیان بووە، كە تاوێرێكی سپی هەڵكۆڵراو بووە لە (تائیف)، پەردەى بەسەرەوە بووەو خانویان لەسەر دروستكردووەو سەدەنەو خزمەتكارى هەبووەو بەگەورەیان زانیوە، لەناوی (الله)وە وەریان گرتووە، بەڵام ئەم بۆ مێیە (موئەنەثه)، وە وتراوە: (اللَّات) بە تەشدیدی (تائەكە) پیاوێك بووە كە خواردنی بۆ حاجی دروست كردووە لە كاتی خۆیدا كە مردووە بتیان لەسەر شێوەی دروست كردووەو پەرستویانە، وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە فەتحى مەككە (موغیرەی كوڕی شوعبە)و (ئەبو سوفیان) ى نارد تێكیانداو لە شوێنیشی مزگەوتێكیان دروست كرد، (وَالْعُزَّى): دارێك بووە لە (غەتەفان) لە نێوان مەككەو تائیف، كە پەردەو خانوی لەسەر بووەو قوڕەیش پەرستوویانەو لەناوى خواى گەورە (الْعَزِيز) وەریان گرتبوو، پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم لە فەتحی مەككەدا (خالیدی كوڕی وەلید)ی نارد (عوززا)ی بڕیەوەو ئەو پەردەو شتانەی لەسەری بوو ڕووخاندی .