undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ وَإِذَا رَأَيْتَ ثَمَّ رَأَيْتَ نَعِيمًا وَمُلْكًا كَبِيرًا (٢٠) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - كاتێك له‌وێ ببینی، واته: له‌ناو به‌هه‌شتدا ئه‌بینی كه پڕه له نازو نیعمه‌تى زۆر گه‌وره وه موڵكێكی یه‌كجار گه‌وره له به‌هه‌شتدا هه‌یه، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ده‌فه‌رمێت: (كۆتا كه‌س كه له دۆزه‌خ ده‌رئه‌چێ وه كۆتا كه‌س كه ئه‌چێته به‌هه‌شته‌وه كه‌سێكه خوای گه‌وره پێی ئه‌فه‌رمووێ: هاوشێوه‌ی دونیا‌و ده ئه‌وه‌نده‌ی دونیات بۆ هه‌یه له‌ناو به‌هه‌شتدا)، ده ئه‌وه‌نده‌ی دونیای ئه‌داتێ، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه پێشتر چوونه‌ته به‌هه‌شته‌وه ئه‌ی ئه‌وانه‌ی كه كرده‌وه‌ی چاكیان زۆر بووه‌و له پله‌كانی سه‌ره‌وه‌ن ئه‌بێ خوای گه‌وره چ موڵكێكی گه‌وره‌ی پێیان به‌خشیبێ، (خواى گه‌وره بێبه‌شمان نه‌كه‌یت لێى و پله به‌رزه‌كانى به‌هه‌شتمان پێ ببه‌خشیت).