[ ثُمَّ رُدُّوا إِلَى اللَّهِ مَوْلَاهُمُ الْحَقِّ ] پاشان فریشته‌ی گیانكێشان ڕوحتان ئه‌كێشێ و ئه‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ لای خوای گه‌وره كه خوایه‌كی حه‌قه، یان خه‌ڵكى هه‌موویان له رۆژى قیامه‌ت ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ لاى خواى گه‌وره [ أَلَا لَهُ الْحُكْمُ ] ئایا هه‌ر حوكم و بڕیار بۆ خوای گه‌وره نیه [ وَهُوَ أَسْرَعُ الْحَاسِبِينَ (٦٢) ] وه خوای گه‌وره خێراترین حساب و لێپرسینه‌وه‌تان له‌گه‌ڵدا ئه‌كات و پێویستی به بیركردنه‌وه‌و تێڕوانین نیه.