3
[ قُلْ يَا قَوْمِ اعْمَلُوا عَلَى مَكَانَتِكُمْ إِنِّي عَامِلٌ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌ی قه‌ومی خۆم كار بكه‌ن له‌ جێی خۆتان و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كوفرو به‌رنامه‌ى خۆتان من گوێ ناده‌م و زه‌ره‌رو زیان به‌ من ناگات، وه‌ منیش به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر رێگاو مه‌نهه‌جى خۆم، ئه‌مه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى سه‌خته‌ [ فَسَوْفَ تَعْلَمُونَ مَنْ تَكُونُ لَهُ عَاقِبَةُ الدَّارِ ] له‌ داهاتوودا ئه‌زانن سه‌ره‌نجام و عاقیبه‌تی دونیاو قیامه‌ت بۆ كێیه‌و كێ له‌سه‌ر حه‌ق و كێ له‌سه‌ر باتڵه‌ [ إِنَّهُ لَا يُفْلِحُ الظَّالِمُونَ (١٣٥) ] به‌ دڵنیایی خوای گه‌وره‌ زاڵم و سته‌مكاران سه‌رفراز ناكات