undefined
undefined
undefined
undefined
[ عِنْدَ سِدْرَةِ الْمُنْتَهَى (١٤) ] دوو جار بینى جارێكیان لە (ئەجیاد) بوو لە مەككەو جارێكیشیان لە شەوی ئیسرائدا لەلای (سدرة المنتهى) كە داری نەبق و سیدرو تاوكى پێدەوترێت و گەڵاكانى وەكو گوێى فیل پانەو زانیاری هەموو دروستكراوەكان لەوێیەو لە پشت ئەوێوە هیچ كەسێك زانیاری نییەو نازانێت چی شتێكى لێیەو فریشتەكانیش بۆیان نییە لەوێ تێَپەڕ بن.