undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{تاقیكردنه‌وه‌ى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم -}
[ وَلَقَدْ فَتَنَّا سُلَيْمَانَ ] وه به دڵنیایى ئێمه سوله‌یمانمان - صلی الله علیه وسلم - تاقیكرده‌وه [ وَأَلْقَيْنَا عَلَى كُرْسِيِّهِ جَسَدًا ] وه لاشه‌یه‌كمان فڕێ دایه سه‌ر كورسیه‌كه‌ی پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه‌ی كرد، لێره‌ش دیسان (ئیسرائیلیات) هه‌یه كه دوور‌و درێژه نامانه‌وێ باسی بكه‌ین، به‌ڵام گوایه شه‌یتانێك هه‌بووه هاتووه‌و مستیله‌كه‌ی سوله‌یمان پێغه‌مبه‌رى - صلی الله علیه وسلم - بردووه‌و خۆى كردۆته سه‌ر شێوه‌ى سوله‌یمان پێغه‌مبه‌رو - صلی الله علیه وسلم - چۆته جێی ئه‌و له‌كاتى سوڕى مانگانه‌یشدا چۆته لاى خێزانه‌كانى، ئه‌وانه هه‌مووی (ئیسرائیلیات)هو ئه‌سڵی نیه‌و شه‌یتان له خه‌ویشدا ناتوانێت خۆی بخاته سه‌ر شێوه‌ى پێغه‌مبه‌ران چ جاى له حه‌قیقه‌ت و ژیاندا، وه ئه‌گه‌ر وا بێت ئه‌وا پێغه‌مبه‌رایه‌تى و وه‌حى و په‌یام و دین هیچ مانایه‌كى نامێنێت، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه صه‌حیحه ئه‌وه‌یه كه وتی: ئه‌مشه‌و ئه‌بێ بچمه لای نه‌وه‌د خێزان هه‌ر یه‌كێكیان منداڵێك بێنێت و له پێناو خوای گه‌وره‌دا جیهاد بكات، نه‌یووت: (إن شا‌ء الله)، له هه‌ر نه‌وه‌دیاندا یه‌ك ئافره‌تێكیان منداڵی بوو كه نیو منداڵی بوو ئه‌وه جه‌سه‌ده‌كه‌یه (جَسَدًا) ئه‌و نیو منداڵه‌یه [ ثُمَّ أَنَابَ (٣٤) ] پاشان گه‌ڕایه‌وه بۆ لای خوای گه‌وره‌و ته‌وبه‌ی كرد له‌و شته.