undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ وَبَشِّرِ الَّذِينَ آمَنُوا وَعَمِلُوا الصَّالِحَاتِ أَنَّ لَهُمْ جَنَّاتٍ تَجْرِي مِنْ تَحْتِهَا الْأَنْهَارُ ] وه مژده بده به‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه‌و كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه كه ئه‌وانه له به‌هه‌شتدا كۆمه‌ڵێك باخ و بێستانیان بۆ هه‌یه كه ئاو به ژێریدا ئه‌ڕوات [ كُلَّمَا رُزِقُوا مِنْهَا مِنْ ثَمَرَةٍ رِزْقًا قَالُوا هَذَا الَّذِي رُزِقْنَا مِنْ قَبْلُ وَأُتُوا بِهِ مُتَشَابِهًا ] هه‌ر كاتێك له به‌هه‌شتدا رزق و به‌رهه‌م و میوه‌یه‌كیان پێ بدرێ ئه‌ڵێن: ئێمه پێشتر ئه‌مه‌مان خواردووه، یان له دونیادا ئه‌مه‌مان خواردووه كاتێك كه ئه‌یبینن وا ئه‌زانن هه‌مان میوه‌ی دونیایه، به‌ڵام كه ده‌یخۆن نه تامی نه بۆنی نه ڕه‌نگی نه قه‌باره‌ی لێك ناچێت به‌ڵكو هه‌مووی لێك جیاوازه وه له‌وه باشتریان ئه‌ده‌نێ [ وَلَهُمْ فِيهَا أَزْوَاجٌ مُطَهَّرَةٌ ] وه له به‌هه‌شتیشدا ئافره‌تی پاككراویان بۆ هه‌یه كه تووشی حه‌یزو نیفاس و هه‌موو پیسیه‌كانی تر نابن كه له دونیادا ئافره‌ت هه‌یه‌تی ئه‌وان نیانه‌و پاككراون [ وَهُمْ فِيهَا خَالِدُونَ (٢٥) ] وه ئه‌وان له به‌هه‌شتدا به هه‌میشه‌یی و نه‌مری تیایدا ئه‌مێننه‌وه.