undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ أَوْ كَصَيِّبٍ مِنَ السَّمَاءِ فِيهِ ظُلُمَاتٌ وَرَعْدٌ وَبَرْقٌ ] یاخود نموونه‌ی ئه‌م قورئانه وه‌كو نموونه‌ی بارانێك وایه كه چۆن له ئاسمانه‌وه باران ئه‌بارێ كه تاریكی و هه‌وره تریشقه و هه‌وره بروسكه‌ی تیایه كه ئه‌م نموونانه تاریكی و هه‌وره بروسكه‌و هه‌وره تریشقه ئه‌مانه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌و به‌رهه‌ڵستییانه‌یه كه له قورئاندا خوای گه‌وره مونافیقانی پێ ئه‌ترسێنێ ئه‌وانیش [ يَجْعَلُونَ أَصَابِعَهُمْ فِي آذَانِهِمْ مِنَ الصَّوَاعِقِ حَذَرَ الْمَوْتِ ] مونافیقان له كاتی ئه‌و هه‌وره بروسكه‌و هه‌وره تریشقه‌یه په‌نجه‌یان ئه‌خه‌نه ناو گوێیان بۆ ئه‌وه‌ی كه خۆیان بپارێزن له مردن، واته كاتێك كه خوای گه‌وره قورئانی پیرۆزی داگرتووه ئه‌وان خۆیان لێ كوێر كردووه و گوێی خۆیان گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی ئایه‌ته‌كانی قورئان نه‌بیستن [ وَاللَّهُ مُحِيطٌ بِالْكَافِرِينَ (١٩) ] به‌ڵام مونافیقان له ده‌ست خوای گه‌وره ڕزگاریان نابێ خوای گه‌وره ده‌وری كافرو مونافیقانی داوه هه‌موویان له ژێر ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌دان.