登入
登入
登入
选择语言

经注: Al-Jinn 72:18

72:18
وان المساجد لله فلا تدعوا مع الله احدا ١٨
وَأَنَّ ٱلْمَسَـٰجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا۟ مَعَ ٱللَّهِ أَحَدًۭا ١٨
وَأَنَّ
ٱلۡمَسَٰجِدَ
لِلَّهِ
فَلَا
تَدۡعُواْ
مَعَ
ٱللَّهِ
أَحَدٗا
١٨
一切清真寺,都是真主的,故你们应当祈祷真主,不要祈祷任何物。
经注
层
课程
反思
答案
基拉特
圣训
[ وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ فَلَا تَدْعُوا مَعَ اللَّهِ أَحَدًا (١٨) ] وە مزگەوتەكان تایبەتن بە خوای گەورەو ماڵی خوای گەورەن ئێوە لەگەڵ (اللَّه)دا دوعا لە هیچ كەسێكی تر مەكەن وە لە كەسی تر مەپاڕێنەوە تەنها لە خوای گەورە بپاڕێنەوە لەبەر ئەوەی دوعا عیبادەتە, جنییەكان وتوویانە: ئەی پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم كاتێك ئێمە لێتان دوورین چۆن بێین بۆ مزگەوت و ئامادەی نوێژ بین لەگەڵتدا؟, خواى گەورە ئەم ئایەتەى دابەزاند: هەموو شوێنێك مزگەوتەو هەموو شوێنێك ماڵی خوای گەورەیە, وە وتراوە: جوولەكەو گاور بچوونایەتە ناو كەنیسەو دێرەكانیان شەریكیان بۆ خوا دانا, خوای گەورە فەرمانی كرد ئەی پێغەمبەرى خوا صلى الله علیه وسلم ئێوە لەناو مزگەوتەكاندا شەریك بۆ خوای گەورە دامەنێن، وە لە دەرەوەی مزگەوتیش، بەتایبەت مزگەوت شوێنی عیبادەت و یەكخواپەرستییە, وە هەموو مزگەوتێكیش ئەگرێتەوە, یاخود (وَأَنَّ الْمَسَاجِدَ لِلَّهِ) واتە: ئەو ئەندامانەی لەشتان كە سوجدەی پێ ئەبەن بەتاك و تەنها سوجدەی بۆ خوای گەورە پێ بەرن وەكو ناوچەوان و لوت و دەست و پێ و ئەژنۆتان ئەم حەوت شوێنەی كە فەرمانمان پێ كراوە سوجدەی پێ بەرین بەتاك و تەنها سوجدەی بۆ خوای گەورە پێ بەرن و سوجدە بۆ جگە لە خوا مەبەن .