登入
登入
登入
选择语言

经注: Al-Kawthar 108:2

108:2
فصل لربك وانحر ٢
فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَٱنْحَرْ ٢
فَصَلِّ
لِرَبِّكَ
وَٱنۡحَرۡ
٢
故你应当为你的主而礼拜, 并宰牺牲。
经注
层
课程
反思
答案
基拉特
圣训
[ فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ (٢) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم كە ئەو خێرە زۆرەمان پێبەخشیویت و ئەو چاكە زۆرەمان لەگەڵدا كردوویت لە دونیاو قیامەتدا، تۆش نوێژەكانت بەتاك و تەنها بۆ خوای گەورە بكە وە حەیوان سەربڕینیشت بەتاك و تەنها بۆ خوای گەورە بێ و بەتاك و تەنها ناوی خوای گەورەی لەسەر بێنە، لەبەر ئەوەی موشریكان حەیوانیان بۆ غەیری خوای گەورە سەرئەبڕی، یاخود (فَصَلِّ لِرَبِّكَ وَانْحَرْ) نوێژی جەژن بەتاك و تەنها بۆ خوای گەورە بكە وە قوربانیش هەر بۆ خوای گەورە بكە، وەكو چۆن پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم نوێژی جەژنی ئەكرد پاشان هەر لە نوێژگەكەیدا قوربانی بۆ خوای گەورە ئەكرد .