Giriş yap
Giriş yap
Giriş yap
Dil Seçin
9:84
ولا تصل على احد منهم مات ابدا ولا تقم على قبره انهم كفروا بالله ورسوله وماتوا وهم فاسقون ٨٤
وَلَا تُصَلِّ عَلَىٰٓ أَحَدٍۢ مِّنْهُم مَّاتَ أَبَدًۭا وَلَا تَقُمْ عَلَىٰ قَبْرِهِۦٓ ۖ إِنَّهُمْ كَفَرُوا۟ بِٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦ وَمَاتُوا۟ وَهُمْ فَـٰسِقُونَ ٨٤
وَلَا
تُصَلِّ
عَلَىٰٓ
أَحَدٖ
مِّنۡهُم
مَّاتَ
أَبَدٗا
وَلَا
تَقُمۡ
عَلَىٰ
قَبۡرِهِۦٓۖ
إِنَّهُمۡ
كَفَرُواْ
بِٱللَّهِ
وَرَسُولِهِۦ
وَمَاتُواْ
وَهُمۡ
فَٰسِقُونَ
٨٤
Onlardan ölen kimsenin namazını sakın kılma, mezarı başında da durma! Çünkü onlar Allah'ı ve peygamberini inkar ettiler, fasık olarak öldüler.
Tefsirler
Katmanlar
Dersler
Yansımalar
Cevaplar
Kıraat
Hadis
[ وَلَا تُصَلِّ عَلَى أَحَدٍ مِنْهُمْ مَاتَ أَبَدًا ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر هیچ كه‌س له‌و مونافیقانه‌ مه‌كه‌ كه‌ بمرێ، دیسان له‌سه‌ر (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕى سه‌لول) دابه‌زى، كه‌ مرد كوڕه‌كه‌ى هات وتى: ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا - صلى الله عليه وسلم - قه‌میسه‌كه‌تم بده‌رێ ده‌یكه‌مه‌ كفنى باوكم، وه‌ نوێژى له‌سه‌ر بكه‌و داواى لێخۆشبوونى بۆ بكه‌ له‌ خواى گه‌وره‌، پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - قه‌میسه‌كه‌ى پێداو فه‌رمووى دواتر ئاگادارم بكه‌وه‌ نوێژى له‌سه‌ر ده‌كه‌م، دواتر هه‌واڵى پێداو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - ویستی نوێژی له‌سه‌ر بكات، ئیمامی عومه‌ر فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - چۆن نوێژ له‌سه‌ر كه‌سێك ئه‌كه‌ی كه‌ مونافیقه‌؟! پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى من سه‌رپشكم له‌ نێوان ئه‌وه‌ى داواى لێخۆشبوونى بۆ بكه‌م یان نا، ئه‌گه‌ر حه‌فتا جار زیاتر دوعاى بۆ بكه‌م خوا لێیخۆش بێت بۆى ئه‌كه‌م و نوێژى له‌سه‌ر كرد، خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاندو فه‌رمووی: ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - نوێژ له‌سه‌ر كه‌سێك مه‌كه‌ كه‌ له‌سه‌ر نیفاق مردووه‌ [ وَلَا تَقُمْ عَلَى قَبْرِهِ ] وه‌ له‌سه‌ر قه‌بریشی ڕامه‌وه‌سته‌ دوعای خێری بۆ بكه‌یت، له‌ دواى ئه‌م ئایه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - نوێژى له‌سه‌ر هیچ مونافیقێك نه‌كردو نه‌چوه‌ سه‌ر قه‌بریان تا كۆچى دوایى كرد، به‌ڵام له‌سه‌ر قه‌برى موسڵمان ڕاوه‌ستاوه‌و نوێژى له‌سه‌ر كردووه‌و دوعای بۆ ئه‌كردو ئه‌یفه‌رموو: داواى لێخۆشبوون و دامه‌زراوى بۆ براكه‌تان بكه‌ن چونكه‌ ئێستا پرسیارى لێ ده‌كرێت [ إِنَّهُمْ كَفَرُوا بِاللَّهِ وَرَسُولِهِ وَمَاتُوا وَهُمْ فَاسِقُونَ (٨٤) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌وان كوفریان كردووه‌ به‌ خواو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - وه‌ له‌سه‌ر فیسق و نیفاق مردوونه‌.