[ قَالَ يَا قَوْمِ لِمَ تَسْتَعْجِلُونَ بِالسَّيِّئَةِ قَبْلَ الْحَسَنَةِ ] صاڵح پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - پێی فه‌رموون ئه‌ی قه‌ومی خۆم ئێوه بۆ په‌له ئه‌كه‌ن له خراپه كردن پێش چاكه، یاخود بۆ په‌له ئه‌كه‌ن له داوا كردنی سزادا پێش داواكردنى ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره، یان بۆ په‌له ئه‌كه‌ن له كوفر كردن پێش ئیمان هێنان [ لَوْلَا تَسْتَغْفِرُونَ اللَّهَ ] ئه‌وه بۆ داوای لێخۆشبوو‌ن له خوای گه‌وره ناكه‌ن و ته‌وبه ناكه‌ن له شه‌ریك دانان بۆ خواى گه‌وره [ لَعَلَّكُمْ تُرْحَمُونَ (٤٦) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره ڕه‌حمتان پێ بكات و سزاتان نه‌دا.