ลงชื่อเข้าใช้
ลงชื่อเข้าใช้
ลงชื่อเข้าใช้
เลือกภาษา

ตัฟซีร: Al-Ma'un 107:1

107:1
ارايت الذي يكذب بالدين ١
أَرَءَيْتَ ٱلَّذِى يُكَذِّبُ بِٱلدِّينِ ١
أَرَءَيۡتَ
ٱلَّذِي
يُكَذِّبُ
بِٱلدِّينِ
١
[1] เจ้าเห็นแล้วมิใช่หรือผู้ที่ปฏิเสธการตอบแทน (ในปรโลก)
ตัฟซีร
ชั้นต่างๆ
บทเรียน
ภาพสะท้อน
คำตอบ
กิรอต
หะดีษ
سوورەتی (ماعون) (واتە: قاپ و مەنجەڵ) پێناسەیەكى سورەتەكە: ‎‎‏١- سورەتى (ماعون) سێ ئایەتى سەرەتاى مەككى یەو چوار ئایەتى كۆتایی مەدەنى یە. ٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (ماعون) (٧) حەوت ئایەتە. ٣- سورەتى (ماعون) زنجیرەى حەوتەمە لە ریزبەندی لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا. ٤- سورەتى (ماعون) لە دواى سورەتى (تەكاثور) دابەزیوە. تەوەرەكانى ئەم سورەتە: تەوەرو باسی سەرەكى لەم سورەتە پیرۆزەدا، بریتییە لە باسكردنى دوو كۆمەڵ لە مرۆڤەكان، ئەوانیش: ١- باسكردنى كەسانى كافرو بێ باوەڕو نكۆڵیكار لە نازو نیعمەتەكانى خواى گەورە، وە هەروەها ئەوانەشی كە رۆژی دوایی كە رۆژى حساب و وەرگرتنەوەى پاداشت و سزایە بە درۆ دەزانن. ٢- باسكردنى مونافیق و دووڕووەكان، كە لەو كارو كردەوانەى ئەنجامی دەدەن مەبەستیان خواى گەورە نییە، بەڵكو تەنها مەبەستیان ئەوەیە كە خەڵكى بیانبینن كاتێك ئەو كارو كردەوانە ئەنجام دەدەن. بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ أَرَأَيْتَ الَّذِي يُكَذِّبُ بِالدِّينِ (١) ] ئەی محمد صلى الله علیه وسلم نابینی ئەو كەسەی كە ڕۆژی سزاو لێپرسینەوەو پاداشت كە ڕۆژی قیامەتە بەدرۆ ئەزانێ و باوەڕی پێ نیە .