[ فَقَالُوا رَبَّنَا بَاعِدْ بَيْنَ أَسْفَارِنَا ] به‌ڵام ئه‌مان له جیاتی شوكرانه‌ژێری خوای گه‌وره بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و نیعمه‌تانه وتیان: ئه‌ی په‌روه‌ردگار ماوه‌ی نێوان سه‌فه‌ره‌كانمان دوور بكه‌ره‌وه، حه‌زیان له رۆیشتن بوو له بیاباندا كه ئاوه‌دان نه‌بێت و پێویستیان به خواردن و خواردنه‌وه بێت و له‌گه‌ڵ خۆیان بیبه‌ن و له گه‌رماو ترس‌دا سه‌فه‌ر بكه‌ن [ وَظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ] وه زوڵمیان له خۆیان كرد به هۆى ناشوكریه‌وه [ فَجَعَلْنَاهُمْ أَحَادِيثَ ] كارێكمان به‌سه‌ریان هێنا بوونه مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه خه‌ڵكى باسیان بكات [ وَمَزَّقْنَاهُمْ كُلَّ مُمَزَّقٍ ] وه پارچه پارچه‌و به‌ش به‌شمان كردن [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِكُلِّ صَبَّارٍ شَكُورٍ (١٩) ] ئه‌م گۆڕانكارى و سزایانه‌ى كه روویدا به‌ڕاستی نیشانه‌و به‌ڵگه‌ی ڕوون و ئاشكرایه بۆ هه‌موو كه‌سانێك كه زۆر ئارامگر‌و زۆر شوكرانه‌بژێری خوای گه‌وره بكه‌ن.