[ وَأَلْقِ عَصَاكَ ] وه ئه‌و گۆچانه‌ی كه به‌ده‌ستته‌وه‌یه هه‌ڵی بده تا موعجیزه‌یه‌كت نیشان بده‌ین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه تۆ پێغه‌مبه‌ری منی [ فَلَمَّا رَآهَا ] كاتێك كه گۆچانه‌كه‌ی فڕێ‌دا [ تَهْتَزُّ كَأَنَّهَا جَانٌّ ] بوو به مارێكی گه‌وره‌و خێرا ئه‌جوولایه وه‌كو جنی [ وَلَّى مُدْبِرًا وَلَمْ يُعَقِّبْ ] موساش - صلی الله علیه وسلم - ترسا‌و یه‌كسه‌ر پشتی هه‌ڵكردو ڕای كرد‌و ئاوڕى نه‌دایه‌وه [ يَا مُوسَى لَا تَخَفْ ] خوای گه‌وره بانگی كرد ئه‌ی موسى - صلی الله علیه وسلم - مه‌ترسێ ئه‌وه زیانی بۆ تۆ نیه، به‌ڵكو ته‌نها موعجیزه‌یه‌كه‌و نیشانماندایت (ئه‌مه‌یش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خواى گه‌وره قسه ده‌كات و سیفه‌تى قسه كردنى هه‌یه) [ إِنِّي لَا يَخَافُ لَدَيَّ الْمُرْسَلُونَ (١٠) ] پێغه‌مبه‌ران و نێردراوان له‌لای من ناترسێن تۆیش مه‌ترسێ.