[ فَكَذَّبُوهُ ] ئه‌وان شوعه‌یبیان - صلی الله علیه وسلم - به‌درۆیان زانی [ فَأَخَذَهُمْ عَذَابُ يَوْمِ الظُّلَّةِ ] وه خوای گه‌وره سزای دان له ڕۆژی سێبه‌ره‌كه، حه‌وت رۆژ توشى گه‌رمایه‌كى سه‌خت بوون هیچ سێبه‌ریك نه‌بوو بچنه ژێریه‌وه، خواى گه‌وره پارچه‌یه‌ك هه‌وری نارد سێبه‌ری بۆ كردن، وایانزانی سێبه‌ره هه‌موویان چوونه ژێری و كۆبوونه‌وه، خوای گه‌وره له‌و هه‌وره‌وه ئاگرو بڵێسه‌یه‌كى گه‌وره‌ی بارانده سه‌ریان وه‌كو خۆیان داوایان كرد، وه زه‌وى له ژێریاندا هه‌ژاند، وه ده‌نگێكى گه‌وره‌ى نارد‌و گیانى كێشان و له ناوى بردن [ إِنَّهُ كَانَ عَذَابَ يَوْمٍ عَظِيمٍ (١٨٩) ] به دڵنیایی ئه‌وه سزای ڕۆژێكی زۆر سه‌خت و گه‌وره بوو.