Se connecter
Se connecter
Se connecter
Sélectionner la langue

Rebar Kurdish Tafsir Tafsir : Al-Munafiqun Ayah 5

63:5
واذا قيل لهم تعالوا يستغفر لكم رسول الله لووا رءوسهم ورايتهم يصدون وهم مستكبرون ٥
وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا۟ يَسْتَغْفِرْ لَكُمْ رَسُولُ ٱللَّهِ لَوَّوْا۟ رُءُوسَهُمْ وَرَأَيْتَهُمْ يَصُدُّونَ وَهُم مُّسْتَكْبِرُونَ ٥
وَإِذَاﱁ
قِيلَﱂ
لَهُمۡﱃ
تَعَالَوۡاْﱄ
يَسۡتَغۡفِرۡﱅ
لَكُمۡﱆ
رَسُولُﱇ
ٱللَّهِﱈ
لَوَّوۡاْﱉ
رُءُوسَهُمۡﱊ
وَرَأَيۡتَهُمۡﱋ
يَصُدُّونَﱌ
وَهُمﱍ
مُّسۡتَكۡبِرُونَﱎ
٥ﱏ
Et quand on leur dit : "Venez que le Messager d’Allah implore le pardon pour vous", ils détournent leurs têtes, et tu les vois se détourner tandis qu’ils s’enflent d’orgueil.
Tafsirs
Niveaux
Leçons
Réflexions
Réponses
Qiraat
Hadith
مونافیقان خۆبەگەورەزانن [ وَإِذَا قِيلَ لَهُمْ تَعَالَوْا يَسْتَغْفِرْ لَكُمْ رَسُولُ اللَّهِ لَوَّوْا رُءُوسَهُمْ ] وە كاتێك پێیان بڵێی وەرن با پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم داوای لێخۆشبوونتان بۆ بكات لە خوای گەورە ئەوان وەكو گاڵتەپێكردن و بێ پێویستبوون لە داوای لێخۆشبوون سەریان ئەجووڵێنن لە لووتبەرزیدا [ وَرَأَيْتَهُمْ يَصُدُّونَ وَهُمْ مُسْتَكْبِرُونَ (٥) ] وە ئەیانبینی ئەوان ڕێگری لە دینى خوا ئەكەن و پشت لە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ئەكەن، وە ئەوان خۆیان بەگەورە ئەزانن لەوەی كە بێنە لای پێغەمبەری خواو صلى الله علیه وسلم داوای لێخۆشبوونیان بۆ بكات لە خوای گەورە، ئەم ئایەتانە لەسەر (عبداللەی كوڕی ئوبەی كوڕی سەلول) ى گەورەی مونافیقان دابەزى كە پێیان وت: وەرە بۆ لاى پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم با داواى لێخۆشبوونت بۆ بكات لە خواى گەورە.