سووره‌تی (زومهر) (واته: پۆل پۆل و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ) سووره‌تێكى مه‌ككى یه ته‌نها ئایه‌ته‌كانى (٥٢-٥٤) نه‌بێت كه مه‌ده‌نى یه‌و (٧٥) ئایه‌ته پێغه‌مبه‌ری خوا -صلی الله علیه وسلم - هیچ شه‌وێك ناخه‌وت تا سووره‌تی (زومهرو ئیسراء)ی نه‌خوێندایه بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ تَنْزِيلُ الْكِتَابِ مِنَ اللَّهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ (١) ] ئه‌م قورئانه پیرۆزه دابه‌زێنراوه له‌لایه‌ن خوای گه‌وره‌وه كه خوایه‌كی زۆر به‌عیززه‌ت و باڵاده‌ست و كاربه‌جێیه له وته‌و كرده‌وه‌و شه‌رع و قه‌ده‌ریدا.