{ پێغەمبەران بە زمانی قەومەكانیان نێردراون} [ وَمَا أَرْسَلْنَا مِنْ رَسُولٍ إِلَّا بِلِسَانِ قَوْمِهِ لِيُبَيِّنَ لَهُمْ ] وه ئێمه هیچ پێغه‌مبه‌رێكمان نه‌ناردووه ئیلا به زمانی قه‌ومه‌كه‌ی خۆی نه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی لێی تێ بگه‌ن تا دینه‌كه‌ی خوای گه‌وره‌یان بۆ ڕوون بكه‌نه‌وه [ فَيُضِلُّ اللَّهُ مَنْ يَشَاءُ وَيَهْدِي مَنْ يَشَاءُ ] خوای گه‌وره به ویستى خۆى هه‌ر كه‌سێك گومڕا ئه‌كات كه شایه‌نی هیدایه‌ت نه‌بێت، وه به ویستى خۆى هیدایه‌تی هه‌ر كه‌سێك ئه‌دات كه شایه‌نی هیدایه‌ت بێت و رێگاى هیدایه‌ت بگرێت [ وَهُوَ الْعَزِيزُ الْحَكِيمُ (٤) ] وه خوای گه‌وره زۆر به عیززه‌ت و كاربه‌جێیه.