Se connecter
Se connecter
Se connecter
Sélectionner la langue

Tafsir: Al-Falaq 113:5

113:5
ومن شر حاسد اذا حسد ٥
وَمِن شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ ٥
وَمِن
شَرِّ
حَاسِدٍ
إِذَا
حَسَدَ
٥
et contre le mal de l’envieux quand il envie 1."
Tafsirs
Niveaux
Leçons
Réflexions
Réponses
Qiraat
Hadith
پەناگرتن بە خوا لە شەڕو خراپەى حەسود [ وَمِنْ شَرِّ حَاسِدٍ إِذَا حَسَدَ (٥) ] وە خوایە پەنا ئەگرم بە تۆ لە شەڕو خراپەی حەسوود, كەسێك كە حەسوودی بە خەڵكى ئەبات و بەو بەشەی كە خوای گەورە پێی بەخشیووە ڕازی نییەو ئاواتەخوازە خەڵكى زەرەرو زیانیان لێ بكەوێ, خوای گەورە نیعمەتی بە كەسێك داوە ئاواتەخوازە ئەو نیعمەتە نەمێنێ ئیتر بۆ ئەم بێت یان بۆ ئەم نەیات ئەو هەر حەسوودە, خوایە پەنا ئەگرم بە تۆ لە شەڕو خراپەی مرۆڤی حەسوود كاتێك كە حەسوودی ئەبات خوایە پەنام بدەو بمپارێزە, وتمان: هەر كەسێك پەنا بۆ خوای گەورە بەرێ خوای گەورە پەنای ئەدات و ئەیپارێزێ, وە پەنا بردن بۆ جگە لە خواى گەورە شەریك دانانە بۆ خوای گەورە، والله اعلم. بەم شێوازە هاتینە كۆتایی تەفسیرى سوورەتى (فەلەق) والحمد لله.