سوورهتی (شهمس) (واته: خۆر) سوورهتێكى مهككى یهو (١٥) ئایهته بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ [ وَالشَّمْسِ وَضُحَاهَا (١) ] خوای گهوره سوێند ئهخوات به خۆرو ڕووناكییهكهى، یاخود به (ضُحَى) واته: كاتی چێشتهنگاو كاتێك كه خۆر بهئهندازهى ڕمێك بهرز ئهبێتهوهو ڕووناكییهكهی دهرئهكهوێ.