undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
سوورەتی (بەلەد) (واتە: شار)
پێناسەیەكى سورەتەكە:
١- سورەتى (بەلەد) سورەتێكى مەككى یە.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (بەلەد) (٢٠) ئایەتە.
٣- سورەتى (بەلەد) زنجیرەى نەوەدەمینە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (بەلەد) لە دواى سورەتى (قاف) دابەزیوە.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
تەوەرو باسەكانى ئەم سورەتە زۆرتر باسی رۆژى دوایی و ناڕەحەتییەكانى ئەو رۆژە دەكات، لەگەڵ باسی ئەو روداوو بەسەرهاتانەى كە لەو رۆژەدا روودەدەن، وەك هاتنە دەرەوەى خەڵكى لەناو گۆڕەكانیان و بڵاوبوونەوەیان و كۆبوونەوەیان لە شوێنێك.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ لَا أُقْسِمُ بِهَذَا الْبَلَدِ (١) ] خوای گەورە سوێند ئەخوات بەم شارە كە مەككەیە ئەمیش ئاماژەیە بۆ گەورەیی و ڕێزو پلەو پایەی مەككە لەبەر ئەوەی كەعبەی پیرۆزی تیادایە .