undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ وَلَا أُقْسِمُ بِالنَّفْسِ اللَّوَّامَةِ (٢) ] وه سوێند ئه‌خۆم به نه‌فسی لۆمه‌كار، كه نه‌فسی مرۆڤی ئیمانداره له دونیادا لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات، باوه‌ڕدار كاتێك كه تاوانێك ده‌كات لۆمه‌ى خۆى ده‌كات بۆ ئه‌م تاوانه‌ت كرد، یان ئه‌گه‌ر خێر‌و چاكه‌یه‌ك بكات لۆمه‌ى خۆى ده‌كات بۆچی كه‌مت كرد‌و زیاترت ئه‌نجام نه‌دا، به‌ڵام كافر له دونیادا چه‌ندێك كوفر‌و تاوان بكات لۆمه‌ى خۆى ناكات، به‌ڵام له قیامه‌تدا كافر لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات، هیچ كافرێك نیه ئیلا له ڕۆژی قیامه‌تدا لۆمه‌ی خۆی ئه‌كات بۆ له دونیادا ئیمانت نه‌هێناو كرده‌وه‌ی چاكت نه‌كردو په‌شیمان ده‌بێته‌وه.