[ فَذَرْهُمْ يَخُوضُوا وَيَلْعَبُوا حَتَّى يُلَاقُوا يَوْمَهُمُ الَّذِي يُوعَدُونَ (٤٢) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - لێیان بگه‌ڕێ و وازیان لێبێنه با ڕۆبچن له‌ناو باتڵ و پووچه‌ڵ و كوفر‌و عینادی خۆیاندا، وه یاری بكه‌ن له دونیادا‌و سه‌رقاڵی به‌زمی خۆیان بن تا ئه‌گه‌نه ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ئێمه هه‌ڕه‌شه‌مان لێ كردوون و ڕووبه‌ڕووی ئه‌و ڕۆژه ئه‌بنه‌وه كه ڕۆژی قیامه‌ته‌و له‌وێ سزایان ئه‌ده‌ین.