3
[ فَمَالِ الَّذِينَ كَفَرُوا قِبَلَكَ مُهْطِعِينَ (٣٦) ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - چییه‌ ئه‌و كافرانه‌ی كه‌ له‌لای تۆن به‌خێرایی ئه‌ڕۆن و لێت هه‌ڵدێن و راده‌كه‌ن و گاڵته‌ت پێ ئه‌كه‌ن و به‌درۆت ئه‌زانن، یان ملیان درێژ كردۆته‌وه‌و تێت ئه‌ڕوانن، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه‌ شتێكی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌یان بینیبێ، بۆ وا ئه‌كه‌ن.