undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{توانا‌و دەسەڵاتی خوای گەورە}
[ إِنَّ اللَّهَ فَالِقُ الْحَبِّ وَالنَّوَى ] به دڵنیایى خوای گه‌وره دانه‌وێڵه‌و ناوك و تۆ‌و ئه‌وه‌ى كه له‌ناو زه‌ویدایه هه‌ر هه‌مووی له‌ت ده‌كات، وه دار‌و دره‌ختی جۆراوجۆرى لێ ئه‌ڕوێنێ [ يُخْرِجُ الْحَيَّ مِنَ الْمَيِّتِ ] زیندوو ده‌رده‌كات له مردوو، واته: مرۆڤـ دروست ده‌كات له دڵۆپه ئاوێك، یاخود باڵنده دروست ده‌كات له هێلكه، یاخود مرۆڤێكى موسڵمان له باوكێكى كافر دروست ده‌كات [ وَمُخْرِجُ الْمَيِّتِ مِنَ الْحَيِّ ] به پێچه‌وانه‌یشه‌وه له زیندوو مردوو ده‌رده‌كات بۆ نموونه: له باڵنده‌یه‌ك كه زیندووه هێلكه ده‌رئه‌كات، له مرۆڤێك كه زیندووه مه‌نی ده‌رئه‌كات، له موسڵمانێك كه زیندووه كافر ده‌رئه‌كات كه ئه‌م پێچه‌وانانه به‌ڵگه‌ن له‌سه‌ر تاك و ته‌نهایى و توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره [ ذَلِكُمُ اللَّهُ ] ئه‌وه‌ی ئه‌م كار‌و ئیشه سه‌رسوڕهێنه‌رانه ده‌كات ته‌نها خوای گه‌وره‌یه [ فَأَنَّى تُؤْفَكُونَ (٩٥) ] ئیتر بۆچی ئێوه له حه‌ق لائه‌ده‌ن بۆ باتڵ له كاتێكدا كه ئه‌م توانا‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی خوای گه‌وره ئه‌بینن وه ئه‌زانن.