undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ الَّذِينَ آمَنُوا وَلَمْ يَلْبِسُوا إِيمَانَهُمْ بِظُلْمٍ ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئیمانیان هێناوه وه ئه‌هلی ته‌وحیدن به‌تاك و ته‌نها خوا ئه‌په‌رستن وه ئیمانه‌كه‌یان واته: ته‌وحیده‌كه‌یان تێكه‌ڵ به زوڵم واته: به شیرك نه‌كردووه، كه ئه‌و ئایه‌ته دابه‌زی صه‌حابه له‌سه‌ریان قورس بوو تا (عبدالله¬ی كوڕی مه‌سعود) فه‌رمووی: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - كێ هه‌یه له ئێمه زوڵم له خۆی نه‌كات؟ فه‌رمووی: ئه‌و زوڵمه نیه كه ئێوه گومان ئه‌به‌ن گوێتان لێ نه‌بووه كه لوقمان به كوڕه‌كه‌ی ئه‌فه‌رمووێ: [ يَا بُنَيَّ لَا تُشْرِكْ بِاللَّهِ إِنَّ الشِّرْكَ لَظُلْمٌ عَظِيمٌ ] (لُقْمَان: ١٣) واته: ئه‌ی كوڕی خۆم شه‌ریك بۆ خوای گه‌وره بڕیار مه‌ده چونكه شه‌ریك دانان بۆ خوای گه‌وره گه‌وره‌ترین زوڵم و سته‌مه، كه‌واته ئه‌و كه‌سانه‌ی ئه‌هلی ته‌وحیدن و یه‌كخواپه‌رستییه‌كه‌یان تێكه‌ڵ به شیرك نه‌كردووه [ أُولَئِكَ لَهُمُ الْأَمْنُ ] ئا ئه‌م كه‌سانه‌ن كه ئه‌مینن له سزای خوای گه‌وره له قیامه‌تدا [ وَهُمْ مُهْتَدُونَ (٨٢) ] وه له دونیا‌و قیامه‌تیشدا خوای گه‌وره هیدایه‌تیان ئه‌دا بۆ ڕێگای ڕاست ئه‌مانه‌ن كه شایه‌نن به ئه‌من و ئاسایش نه‌ك كافران و موشریكان.