undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
{كافران داوای دابەزینی فریشتە دەكەن!}
[ وَقَالُوا لَوْلَا أُنْزِلَ عَلَيْهِ مَلَكٌ ] وه كافران ئه‌ڵێن: ئه‌وه بۆچی فریشته‌یه‌ك دانابه‌زێته سه‌ر محمد- صلى الله عليه وسلم - به‌چاوی خۆمان بیبینین وه قسه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ین و پێمان بڵێ ئه‌مه پێغه‌مبه‌ری خوایه- صلى الله عليه وسلم - تا ئیمانی پێ بێنین وه شوێنی بكه‌وین [ وَلَوْ أَنْزَلْنَا مَلَكًا ] ئه‌گه‌ر ئێمه مه‌لائیكه‌تێكمان داببه‌زاندایه له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه‌ی كه ئه‌وان پێشنیاریان ئه‌كرد [ لَقُضِيَ الْأَمْرُ ] ئه‌وه ئه‌گه‌ر ئیمانیان نه‌هێنایه ئه‌و كاته یه‌كسه‌ر له‌ناویانمان ئه‌بردو سزایانمان ئه‌دا [ ثُمَّ لَا يُنْظَرُونَ (٨) ] پاشان هیچ مۆڵه‌تێكیان پێ نه‌ئه‌درا به بینینه‌كه‌ی ده‌بوایه یه‌كسه‌ر باوه‌ڕیان بهێنایه.