undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
undefined
[ قُلْ هُوَ الْقَادِرُ عَلَى أَنْ يَبْعَثَ عَلَيْكُمْ عَذَابًا مِنْ فَوْقِكُمْ ] ئه‌ی محمد- صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: خوای گه‌وره توانا‌و ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه كه سزایه‌كتان بۆ بنێرێ له‌سه‌رووی خۆتانه‌وه له ئاسمانه‌وه به به‌رد بارین یان باران بارین یان با یان هه‌ر سزایه‌كی تر، كه ئه‌م ئایه‌ته دابه‌زى پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار په‌نا ده‌گرم به‌ڕووى پیرۆزت [ أَوْ مِنْ تَحْتِ أَرْجُلِكُمْ ] یاخود له ژێر پێیه‌كانتانه‌وه به بوومه‌له‌رزه‌و ڕۆچوون به‌ناخی زه‌ویدا یان به‌غه‌رق بوون یان به‌هه‌ر شێوازێكی تر، دیسان پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌ى په‌روه‌ردگار په‌نا ده‌گرم به‌ڕووى پیرۆزت [ أَوْ يَلْبِسَكُمْ شِيَعًا وَيُذِيقَ بَعْضَكُمْ بَأْسَ بَعْضٍ ] یان بتانكاته به‌ش به‌ش و كۆمه‌ڵ كۆمه‌ڵ و گروپ گروپ و پارچه پارچه، وه شه‌ڕو ئاژاوه بكه‌ن و هه‌ندێكتاندا به‌سه‌ر هه‌ندێكتاندا زاڵ بن به كوشتن و دیل گرتن و وێرانكاری، پێغه‌مبه‌ری خوا- صلى الله عليه وسلم - فه‌رمووى: ئه‌مه‌یان سوكتره [ انْظُرْ كَيْفَ نُصَرِّفُ الْآيَاتِ ] ته‌ماشا بكه و بزانه چۆن ئێمه نیشانه‌و به‌ڵگه ئاشكراكانی خۆمانیان بۆ ڕوون ده‌كه‌ینه‌وه [ لَعَلَّهُمْ يَفْقَهُونَ (٦٥) ] به‌ڵكو تێبگه‌ن و بیر بكه‌نه‌وه.