[ يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ أَلَمْ يَأْتِكُمْ رُسُلٌ مِنْكُمْ يَقُصُّونَ عَلَيْكُمْ آيَاتِي وَيُنْذِرُونَكُمْ لِقَاءَ يَوْمِكُمْ هَذَا ] ئه‌ی گرۆی جنی و مرۆڤه‌كان ئایا پێغه‌مبه‌رتان له خۆتان بۆ نه‌هات كه ئایه‌ته‌كانی منتان به‌سه‌ردا بخوێننه‌وه، وه ئاگادارتان بكه‌نه‌وه‌و بتانترسێنن له‌وه‌ی كه ئه‌م ڕۆژه ڕۆژی قیامه‌ته‌و رووبه‌ڕووی خوای گه‌وره ئه‌بنه‌وه‌و ئه‌گه‌ن به‌خواى گه‌وره، (پێغه‌مبه‌ران هه‌موویان له مرۆڤ بوونه به‌ڵام بۆ جنیه‌كانیش هاتوونه، هیچ پێغه‌مبه‌رێك له جنى نه‌بووه) [ قَالُوا شَهِدْنَا عَلَى أَنْفُسِنَا ] ئه‌ڵێن: به‌ڵێ ئێمه شایه‌تین به‌سه‌ر خۆمانه‌وه كه پێغه‌مبه‌ران هاتوون وه ئێمه‌یان ئاگادار كردۆته‌وه [ وَغَرَّتْهُمُ الْحَيَاةُ الدُّنْيَا ] به‌ڵام ژیانی دونیا له‌خشته‌ی بردوون و فریوی داون [ وَشَهِدُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ أَنَّهُمْ كَانُوا كَافِرِينَ (١٣٠) ] وه شایه‌تی تریش ئه‌ده‌ن به‌سه‌ر خۆیاندا له رۆژى قیامه‌ت كه ئێمه به‌ڕاستی له دونیا كافرو بێباوه‌ڕ بووین كه شوێن پێغه‌مبه‌ران نه‌كه‌وتین