{حەرامێتی ئەو سەربڕاوانەی كە ناوی خوایان لەسەر نەهێنراوە}
[ وَلَا تَأْكُلُوا مِمَّا لَمْ يُذْكَرِ اسْمُ اللَّهِ عَلَيْهِ ] وه ئێوه له‌و سه‌ربڕاوانه مه‌خۆن كه ناوی خوای گه‌وره‌ی له‌سه‌ر نه‌هێنراوه، یان ئه‌وه‌ی كه مردار بۆته‌وه یان ئه‌وه‌ی كه ناوی غه‌یری خوای له‌سه‌ر هێنراوه [ وَإِنَّهُ لَفِسْقٌ ] ئه‌وه تاوانه‌و حه‌رامه [ وَإِنَّ الشَّيَاطِينَ لَيُوحُونَ إِلَى أَوْلِيَائِهِمْ لِيُجَادِلُوكُمْ ] وه شه‌یتانه‌كان وه‌حی ئه‌نێرن واته: وه‌سوه‌سه دروست ئه‌كه‌ن بۆ ئه‌ولیاو دۆست و خۆشه‌ویستانی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا بكه‌ن كه ئه‌یانووت: بۆچی ئێوه شتێك كه به‌ده‌ستی خۆتان ئه‌یكوژن واته: سه‌ری ئه‌بڕن حه‌ڵاڵه‌و ئه‌یخۆن به‌ڵام شتێك كه خوا كوشتۆتی واته: مردار بۆته‌وه نایخۆن؟ ئه‌وه وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان بوو ئه‌یخسته دڵی دۆسته‌كانی خۆی بۆ ئه‌وه‌ی كه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێى له‌گه‌ڵ موسڵماناندا پێ بكه‌ن، خواى گه‌وره ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند [ وَإِنْ أَطَعْتُمُوهُمْ إِنَّكُمْ لَمُشْرِكُونَ (١٢١) ] وه ئه‌گه‌ر ئێوه گوێڕایه‌ڵی ئه‌وان بكه‌ن ئه‌وا ئێوه‌ش له موشریكان ئه‌بن، نابێ گوێڕایه‌ڵی موشریك بكه‌ن و ئه‌وان حه‌ڵاڵ و حه‌رامتان بۆ دیارى بكه‌ن